سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  جۆرەکانی شەهید كامانەن.؟
گۆڕینی فۆنت


جۆرەکانی شەهید | ئەو جۆرە مردنانەی کە پلەی شەهیدیان هەیە !

ئەو جۆرە مردنانەی کە ئیماندار دەیچێژێت و دەبێتە هۆی دەستکەوتنی پلەی شەهید

① -  هەر کەسێك بە نەخۆشی تاعون بمرێت
تاعون‌ : جۆرە نەخۆشیەکی توندە کە تووشی گەدە دەبێت

② - هەرکەسێك بە نەخۆشی سك بمرێت
وەك : ژانە سك (سك ئێشە)

③ - هەرکەسێك نقووم بێت و بخنکێت
بەڵام بەو مەرجەی خۆی ئەنجامی نەدات بە مەبەستی خراپ و خۆکوشتن

④ - هەر کەسێك دیوار بەسەریدا بڕوخێت و بمرێت

⑤ - هەرکەسێك لە پێناوی خوادا بکوژرێت

⑥ - هەرکەسێك لە پێناو پاراستنی ماڵ و سەروەتەکەیدا بمرێت
(کاتێك بیانەوێت بە ستەم لێی بەرن و لێی بدزن)

⑦ - هەر کەسێك لە پیناو پاراستنی خوێنی خۆیدا بکوژرێت
(کاتێك لە خۆرا و بەستەم هێرش بکرێتە سەری)

⑧ - هەر کەسێك لە پێناو پاراستن و بەرگریکردن لە ئەندامانی خێزانەکەی بکوژرێت
⑨- هەر کەسێك بە سووتان بمرێت
(بەو مەرجەی خۆی لەدەست قەست ئەنجامی نەدات بە نییەتی خراپ و خۆکوشتن)
⑩ - هەر کەسێك لە پێناو دینەکەیدا بکوژرێت

11 - هەر ئافرەتێك بەسەر منداڵبوونەوە بمرێت

ئەمانەی کە باسکران کۆکراوەی چەند فەرموودەیەکی (صحيح) بوون

سەرچاوەکان /

(صحيح البخاري : 2829 ، 2480) (صحيح مسلم : 1914 ، 140) (سنن ابن ماجە :2804 ) (سنن الترمذي 1063، 1421) (مسند احمد : 8092 ، 1652 ، 1653) (موطٲ مالك : 346) (سنن ابی داود : ‌4772 ) (سنن النسائي : 4087 ، 4094، 4095) ( الٳرواء الغليل : 708) (صحيح الترغيب والترهيب : 1398 ، 1411)  صحيح الجامع : 3859)

واللە تعالی اعلم و باللە التوفیق

 13074

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram