دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ئافره‌ت و مانگی ڕه‌مه‌زان خۆشه‌ویستان و خوێنه‌رانی هێژا.. ئه‌م نوسراوه‌ی خواره‌وه: چه‌ند پرسیار گه‌لێكن سه‌باره‌ت به ئافره‌ت و مانگی ڕه‌مه‌زان ساز كراوه، كه له‌كاتی خۆی له گۆڤاری ڕێنماییدا بڵاوم كرد بووه‌وه، وا ئه‌مجاره‌ش له به‌ر پێویستی هه‌مدیس لێره‌ی بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه... پرسیاری (1): كه‌ی ڕۆژوو له سه‌ر ئافره‌ت فه‌ڕز ئه‌بێت؟ وه‌ڵامی (1): ئه‌و كاته‌ی كه ئافره‌ت پێ ئه‌خاته ساڵی بالغ بوونییه‌وه، هه‌ر ئه‌و كاته‌یه كه ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی له سه‌ر فه‌ڕز ئه‌بێت. ته‌مه‌نی بالغ بوونی ئافره‌تیش هه‌ڵبه‌ت له ته‌مه‌نی پانزه ساڵییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. به‌ڵگه‌ی بالغ بوونیش، ئه‌م چه‌ند نیشانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1. درووست بوونی مووێكی زبر له دامێنیه‌وه. 2. ده‌رچوونی ئاو كه لای ئافره‌ت ئاشكرایه. 3. كه‌وتنه حه‌یزه‌وه.... هتد به‌ڵام هێندێ كچ له ته‌مه‌نی یانزه ساڵییه‌وه تووشی حه‌یز ئه‌بن، كه‌چی ئه‌بینین كه خانه‌واده‌ی به بیانووی كار ئاسانی بۆ كچه‌كه‌یان پابه‌ندی ناكه‌ن به ڕۆژووه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه له دهرههقیدا ئه‌نجام ئه‌درێت، چون كچێك كه دووچاری حه‌یز بوون ئه‌بێت، ئه‌مه نیشانه‌ی بالغ بوونییه‌تی، بۆیه نابێت كه فه‌ڕزه‌كانی له‌سه‌ر لا ببردرێت. (ئه‌مه‌ش فه‌توای ابن جبیرن)ه له كتێبی [ فتواى اسلامية ] . پرسیاری (2): ئایا ئافره‌تێك كه كه‌وتبێته حه‌یزه‌وه، كه‌چی له‌به‌ر شه‌رمی كه‌س و كارییه‌وه به ڕۆژوو بێت، هیچی بۆ هه‌یه؟ وه‌ڵامی (2): بێ گومان ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره هه‌ڵه‌یه، چونكه حه‌یز شتێكه كه خوا له‌سه‌ر هه‌موو ئافره‌تانی به‌نی ئاده‌می داناوه، بۆیه هه‌موو ئافره‌تێكی مسوڵمان ئه‌بێ پابه‌ند بن به‌و فه‌رمانه‌ی خواوه كه له‌كاتی حه‌یزی ئافره‌تانه ئه‌بێژێ به ڕۆژوو مه‌بن، چون به‌جێ گه‌یاندنی هه‌ر فه‌رمانێكی خوا عیباده‌ته، شكاندنیشی شكاندنی فه‌رمانی خوایه‌و كه‌وتۆته نێو تاوانه‌وه، ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه له حه‌یز دایه‌و له شه‌رمی خه‌ڵكی یان كه‌س و كارییه‌وه به ڕۆژوو ئه‌بێت، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لا نابات و ئه‌بێت له دواییا هه‌ر بیانگرێته‌وه (والله اعلم). ئه‌مه‌ش فه‌توای (ابن جبرین) ه له كتێبی (اللؤلؤ المكين) . پرسیاری (3): كچ هه‌یه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بالغ ئه‌بێت، كه‌چی له شه‌رمان به ڕۆژوو نابێت، به بێ ئه‌وه‌ی كه عوزرێكی شه‌رعیشی هه‌بووبێت!! كه‌چی بۆ ساڵی داهاتووش هه‌ر نایانگرێته‌وه؟ وه‌ڵامی (3): بێگومان له سه‌ریانه كه هه‌ر بیانگرێته‌وه‌و قهزایان كاته‌وه، له گه‌ڵ قه‌زا كردنه‌وه‌شی پێویسته بۆ هه‌ر ڕۆژێك هه‌ژارێك تێر بكات، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ البقرة: 184/ ئه‌و خواردنه‌ی كه ئهیشیدات بۆ كه‌فاڕه‌ت له ئه‌ندازه‌ی قاپێكه، چونكه ئه‌و كچه مادام كه‌وتۆته ناو بالغ بوونه‌وه، ته‌كلیفه شه‌رعییه‌كانی هه‌موو ئه‌چێته سه‌ر، نبشانهكانی بالغ بوونیشی درووست بوونی حه‌یزه. پرسیاری (4): من ته‌مه‌نم بیست و پێنج ساڵه، هه‌ر له منداڵیه‌وه تا ته‌مه‌نم گه‌یشته بیست و یه‌ك ساڵ نه ڕۆژووم گرت و نه نوێژیشم كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوك‌و دایكم زۆریش داوایان لێ ئه‌كردم، كه‌چی من هه‌ر له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی به جێم نه‌ده‌گه‌یاندن، چی ئامۆژگاریهكم ئه‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی كه‌خوا ڕێنمای كردم و ته‌وبه‌م كرد؟ وه‌ڵامی (4): بێگومان ته‌وبه كردن تاوانی پێشی ئه‌سڕێته‌وه، تۆ ته‌نها له سه‌رته كه په‌شیوان بیت و له وانه‌ی پێشوو كه كردووته و عهزمیشت قاییم كه‌یت كه نه‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر گوناهه‌كانی پێشووت و ئێستا ڕاستگۆ بیت و له‌گه‌ڵ بهندایهتییهكانتدا، زۆر سوننه‌ته‌كان به جێ بگه‌یه‌نه، به تایبه‌ت زۆر هه‌وڵ بده كه‌وا قوڕئان بخوێنیت و وێردو نزاكان زۆر بخوێنیت. ( ئه‌مه‌ش فه‌توای بن بازه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت). پرسیاری (5): ئایا حوكمی ئه‌و ئافره‌ته چییه كه له كاتی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا داوو ده‌رمان ده‌خۆن، بۆ ئه‌وه‌ی كه تووشی حه‌یز ئه‌بن، تاكو له دواییا دووچاری گێڕانه‌وه نه‌بن؟ وه‌ڵامی (5): ئه‌وه‌ی من ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه ئه‌بینم پێم وایه كه ئه‌وه نه‌كات باشتره، با هه‌ر بۆ قه‌ده‌ری خوای جێ بهێڵێت، گه‌ر تووشی حه‌یز بێت و نه‌یگرێته‌وه‌و دوایی بیگرێته‌وه، گه‌ر تووشیش نه‌بوو با به ڕۆژوو بێت، چونكه ئه‌و حه‌یزه خوا دایناوه، هه‌ر ئه‌ویش شاره‌زاتره به حاڵی ئافره‌ت، چون ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌یزه گه‌ر سوودی بۆ ئه‌و ئافره‌ته نه‌بوایه، هه‌ڵبه‌ت خوا داینهئهنا له‌سه‌ری، چونكه ئه‌و خوێنه تێكڕای پیسی و چڵكین، كه خوا له ڕێگه‌ی ئه‌م حه‌یزه‌وه ده‌یه‌وێت كه نێو ڕه‌حمی ئافره‌ت پاك بكاته‌وه.، بۆیه گه‌ر ئافره‌ت به هه‌ر وهسیلهیهكهوه بیه‌وێت كه مه‌نعی ده‌رچوونی بكات، ئه‌وا ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌یكی خراپ له‌سه‌ر حاڵی ئافره‌ته‌كه درووست بكات، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] یش فه‌رموویه‌تی (لا ضرر ولا ضرار) ، واته: نه زیان به خه‌ڵك بگه‌ینن ونه قه‌بولی ویانیش بكه‌ن. بۆیه ئافره‌ت ڕێ له‌و خوێنه نه‌گرێت، باشتره. ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی شێخ (ابن عثيمن) ه به ڕه‌حمه‌ت بێت. پرسیاری (6): ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به ماوه‌یه‌كی كه‌م له دوای بانگی به‌یانی پاك بووه‌وه، ئایا ئه‌توانێت كه به ڕۆژوو بێت؟ وه‌ڵامی (6): ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به ماوه‌یه‌كی كه‌م له دوای بانگی به‌یانی پاك بووه‌وه، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی درووسته كه بیگرێت، به‌ڵام گه‌ر پاك نه‌بووه‌وه دوای هاتنی به‌یانی، ئه‌وا درووست نییه كه به ڕۆژوو بێت، به‌ڵكو له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌یگرێته‌وه (والله أعلم) (ئه‌مه‌ش فه‌توای شێخ عه‌بدوڵڵا بن جبرینه). پرسیاری (7): سووڕی مانگانه‌م هه‌میشه له نێوان حه‌وت ڕۆژ تا هه‌شت ڕۆژه، به‌ڵام هێندێ جار له ڕۆژی حه‌وته‌م هیچ خوێنێك نابینم، نازانم كه‌وا پاك بوومه‌ته‌وه یاخود نا، ئایا حوكمی ئه‌مه چییه؟ ئایا له‌سه‌رمه كه نوێژ بكه‌م و به‌ڕۆژوو بم؟ وه‌ڵامی (7): په‌له مه‌كه تاكو ئاوی سپی ئه‌بینیت، كه ئافره‌ت خۆی شاره‌زایه به‌م ئاوه، گه‌ر ئه‌مه‌ت بینی ئه‌وه نیشانه‌ی پاك بوونه‌وه‌یه، گه‌ر ئه‌وه بوو، ئه‌و ده‌م نوێژوو ڕۆژووت ئه‌كه‌وێته سه‌ر و ده‌بێت به جێیان بهگهیهنیت. (ئه‌مه‌ش فه‌توای بن بازه، به ڕه‌حمه‌ت بێت). پرسیاری (8): ئایا حوكمی ئه‌و خوێنه چییه كه له غه‌یری واده‌ی خۆی ئه‌بینرێت؟ كه‌چی سووڕی خوێنی من له هه‌موو مانگێك، ته‌نها حه‌وت ڕۆژه، به‌ڵام هێندێ جار له كاتی ئاسایی خۆیدا ئه‌م خوێنه نایه‌ت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ڕۆژێك تا دوو ڕۆژان ئه‌خایه‌نێت، ئایا له‌و كاته‌دا نوێژ‌و ڕۆژووم له‌سه‌ره یاخود نا؟ یان ئه‌گه‌ر به جێیان نه‌گه‌یه‌نم، له دواییا له‌سه‌رمه كه قهزایان بكه‌مه‌وه یاخود نا؟ وه‌ڵامی (8): ئه‌م جۆره خوێنه ئاسایی خوێنی سووڕی عاده نییه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له كاتی ئاسایی خۆی ئه‌زانێت، ئه‌وا له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ نوێژ‌و ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه، له سه‌ری نییه كه ده‌ست بداته قوڕئان و یاخود بچێته لای مێردی و له‌گه‌ڵیدا جووت ببێت. وه ئه‌گه‌ر خوێنی زه‌رد بوو، ئه‌وا خوێنی ئیستیحازه‌یه، ئه‌وا نابێت نوێژ بكات و ڕۆژووه‌كان بگرێت، به‌ڵام له دواییا ته‌نها ڕۆژووه‌كان ئه‌گرێته‌وه. ( ئه‌مه‌ش فه‌توای بن بازه، به ڕه‌حمه‌ت بێت). پرسیاری (9): ئه‌گه‌ر له پێش ڕه‌مه‌زان به هه‌فته‌یه‌ك مندالم بوو، وه له پێش چل ڕۆژه‌كه پاك بوومه‌وه، ئای ڕۆژووم له‌سه‌ره؟ وه‌ڵامی (9): به‌ڵێ، ئه‌و كاته‌ی كه له نیفاس پاك بوویته‌وه، كه‌وا ئافره‌ت نیشانه‌ی پاك بوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌زانێت، ئه‌و ده‌مه ڕۆژوو و نوێژی له سه‌ره‌و ئه‌بێ به جێیان بگه‌ینێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاك بوونه‌وه‌یه به‌هه‌فته‌یه‌ك له دوای منداڵ بوونیشه‌وه بوو، هه‌ر ئه‌بێ كه نوێژوو ڕۆژووه‌كان بگرێت. زۆر كه‌س له دوای مناڵ بوونه‌كه‌یان هیچ خوێنێك نابینن، مه‌رج نییه كه ته‌نها ئه‌م ئافره‌ته چل ڕۆژ له عاده دا بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م خوێنه‌ش له چل ڕۆژ زیاتر بخایه‌نێت و نه‌گۆڕا ئه‌وا به خوێنی نیفاس ناو ئه‌بردرێت. پرسیاری (10): ئه‌گه‌ر له پێش چل ڕۆژه‌كه پاك بوومه‌وه، ئایا نوێژ‌و ڕۆژووم له‌سه‌ره یاخود نا؟ وه ئه‌گه‌ر له دوای ئه‌مه تووشی حه‌یز بووم، ئایا له‌سه‌رمه كه ڕۆژووه‌كه بشكێنم؟ وه ئه‌گه‌ر له دوای ئه‌مه پاك بوومه‌وه، ئایا نوێژ‌و ڕۆژوو ئه‌گرمه‌وه یا خود نا؟ وه‌ڵامی (10): ئه‌گه‌ر له پێش چل ڕۆژ پاك بوویته‌وه، ئه‌وا خۆت ئه‌شۆیت و نوێژ‌و ڕۆژووهكانت ئه‌گریت به چاكی، وه ئه‌گه‌ر له ڕۆژی چله‌م خوێن هاته‌وه، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه ئهشكێنیت و نوێژیش ناكه‌یت، وه له‌م كاته‌دا بۆ پیاوه‌كه‌شت درووست نییه كه له‌گه‌ڵتا جووت ببێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر حوكمی نیفاسه، وه ئه‌گه‌ر له پێش چل ڕۆژه‌كه پاك بوویته‌وه، ئه‌وا خۆت ئه‌شۆیت و نوێژوو ڕۆژووهكانت به جێ ئه‌گه‌یه‌نیت، وه ئه‌گه‌ر له دوای چل ڕۆژه‌كه خوێن هه‌ر به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا ئه‌م خوێنه شتێكی ئاساییه، نابێت له به‌ر هه‌ندێ واز له نوێژوو ڕۆژووهكانت بهێنیت، له‌و كاته‌شدا ئه‌توانیت كه لۆكه به‌كار بهێنیت، به‌ڵام وا چاكه كه بۆ هه‌ر نوێژێكت، ده‌ستنوێژێك تازه بكه‌یته‌وه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ جۆری ئیستیحازه وا فه‌رمانی به ئافره‌ت كردووه، ته‌نها ئه‌گه‌ر دووچاری حه‌یز بووبێت، ئه‌وا ئاشكرایه كه‌وا نه ئه‌بێ نوێژه‌كان بكه‌یت و نه ڕۆژووهكانیش بگریت. پرسیاری (11): ئا چی ئه‌بێ بۆ ئه‌وانه‌ی كه سك پڕن، ئه‌گه‌ر ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن، یان هه‌ر نه‌یگرن؟ وه‌ڵامی (11): درووست نییه كه ئافره‌تی دوو گیان یان شیر ده‌ر كه به ڕۆژو نه‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی كه هیچ بیانووێكی شه‌رعی نه بووبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عوزری هه‌بووبێت و ڕۆژوو بشكێنێت، ئه‌وا له دواییا به ڕۆژوو ئه‌بێته‌وه، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ البقرة: 184. پرسیاری (12): ئایا چی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت سكی هه‌بوو یان شیری به منداڵه‌كه‌ی ئه‌دا، له‌وه ترسا گه‌ر به ڕۆژوو بێت، زیان به خۆی و به منداڵه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت؟ ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت و له دواییا به ڕۆژوو بێته‌وه؟ یان شتی تر هه‌یه له‌م باره‌وه؟ وه‌ڵامی (12): هه‌ڵبه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خۆی یان له منداڵه‌كه‌ی ترسا كه حاڵیان خراپ بێت، ئه‌وا بۆی هه‌یه كه ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، له دواییشا ته‌نها له سه‌ریه‌تی كه ڕۆژووه‌كه‌ی بگرێته‌وه، به‌ڵگه‌ش هه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ی پێشووه. پرسیاری (13): من ئافره‌تێكم، بار‌و دۆخێك وای لێ كردم كه شه‌ش ڕۆژان به ڕۆژوو نه‌بم، ئه‌ویش له به‌ر بوونی تاقی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه بوو، كه مادده‌كانی زۆر قوڕس و ناخۆش بوون و گه‌ر به ڕۆژوو بام، ئه‌وا كاری ئه‌كرده سه‌ر توانای خوێندنم و خۆم باش بۆ تاقی كردنه‌وه بۆ ئاماده نه‌ئه‌كرا، ئایا ئه‌مه حوكمی چییه؟ وه‌ڵامی (13): له سه‌رته كه ته‌وبه بكه‌یت و ڕۆژووهكانیشت بگریته‌وه، به‌ڵكو خوا ته‌وبه‌كه‌ت لێ وه‌ر بگرێت. پرسیاری (14): ئایا چاو ڕشتن وبۆن له خۆدان و خۆ ئارایشت كردن چ كارێك ئه‌كه‌نه سه‌ر ڕۆژوو؟ وه‌ڵامی (14): سه‌باره‌ت به چاو ڕشتن و بۆن له خۆدان و خۆ ئارایشت كردن، هیچ شتێكی تیا نییه به مه‌رجێك هه‌ر بۆخۆت یان بۆ مێرده‌كه‌ت بێت و بۆ ده‌ره‌وه نه‌بێت، چونكه ئه‌و ده‌م ئه‌كه‌وێته بازنه‌ی (تبرج)ه‌وه كه خوا نه‌هی لێ كردووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى الأحزاب:33/ واته: نه‌كه‌ن وه‌ك سه‌رده‌می نه‌فامی له ماڵ ده‌ربچن، بێگومان ئه‌مه‌یش حه‌ڕامه، ئه‌و جۆره ئافره‌ته ئه‌كه‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی خوا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه كه ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی ئه‌شكێنێت، یاخود نا؟ ئه‌وا كارێكی ئه‌و تۆ ناكاته سه‌ر ڕۆژووه‌كه كه بیشكێنێت. پرسیاری (15): له كاتی بێنوێژیدا بۆم هه‌یه كه كتێبی ته‌فسیر یان كتێبی تری ئایینی بخوێنمه‌وه؟ وه‌ڵامی (15): بێگومان له كاتی بێنوێژیدا بۆت هه‌یه كه هه‌ر كتێبێكی ئایینی بخوێنیته‌وه، ته‌نها قوڕئان خوێندنه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر دوعا پێ خوێندنه‌وه‌ی شتێكی ئاسایییه. پرسیاری (16): ئایا گه‌ر پیاو له كاتی به ڕۆژوو بوونی خێزانیه‌وه، به زۆر داوای سه‌ر جێیی له ئافره‌ته‌كه‌ی بكات و خیێزانهكهشی به تۆبزی و به زۆره ملییه‌وه خۆی بخاته ده‌ست مێرده‌كه‌یه‌وه، ئایا هیچ شتێك بۆ ئافره‌ته‌كه هه‌یه؟ وه‌ڵامی (16): هیچ شتێك له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه نییه، چونكه به‌زۆر پێی كراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر پیاوه‌كه ئه‌وه‌یه كه كه كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكات، یان دوو مانگان به ڕۆژووو بێت، ئه‌گه‌ر نا شه‌ست هه‌ژار تێر بكات بۆ یه‌ك ژه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی خێزانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ی كردبوو، ئه‌وا خێزانه‌كه‌شی هه‌مان حوكم ئه‌یگرێته‌وه.