بابه‌ت بنێره پێوه‌ندی بکه گۆڕینی فۆنت ته‌خته‌کلیلی کوردی
ده‌نگی ئیسلام
٢٧-جومادی دووه‌م-١٤٣٣ك
  • ماڵه‌وه‌
  • هاوپۆله‌ سه‌ره‌كییه‌كان

    قورئانی پیرۆز

    فه‌رمووده‌کان

    پێغه‌مبه‌ری خوا

    پێغه‌مبه‌ران

    یارانی پێغه‌مبه‌ر

    شوێنکه‌وتووان

  • دۆسیه‌ی مانگه‌ ئیسلامییه‌کان

    ڕه‌جه‌ب

    شه‌عبان

    ڕه‌مه‌زان

    شه‌شه‌ڵان

    زیلحیججه‌

    موحه‌ڕڕه‌م

  • بیروباوه‌ڕی موسڵمان

    عه‌قیده‌ی ته‌حاوی

    فتح المجید

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر

    باوه‌ڕ به‌ غه‌یب و په‌نهان

    بابه‌تی گشتی

  • ئافره‌ت و خێزان

    په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ

    مافه‌کانی خێزاندارێتی

    باڵاپۆشی

    مافی ئافره‌ت

    فره‌ژنی

  • بۆنه‌كان

    ئاهه‌نگگێڕان به‌ جەژنی بێباوه‌ڕان

    یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر

    بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر جەژن

    جەژنی خۆشه‌ویستی

  • ئایینی، هزری و مه‌زه‌بییه‌كان

    جووله‌که

    ئێزیدییه‌کان

    سۆفی و سۆفیگه‌رێتی

    شیعه‌ی ڕافیزی

    دێمۆکراسی

    عه‌لمانییه‌ت

  • په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز

    شێوازی بانگه‌واز

    چۆن بانگه‌واز بکه‌ین بۆ لای خوا

    داهاتوو بۆ ئیسلامه

    كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له‌ بانگه‌وازدا

    فه‌رمان به‌ چاکه‌ و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌

ڕووی ڕاستی عەلمانییەکان لەهەمبەر مەلاکان و دینمان ڕووی ڕاستی عەلمانییەکان لەهەمبەر مەلاکان و دینمان

سیناریۆکانی دەسەڵاتی عەلمانی                                                 سیناریۆکانی دەسەڵاتی عەلمانی

 

ئه‌بووبه‌کر ئوسترالی خستمییه‌ گریان و پێکه‌نین؟! ئه‌بووبه‌کر ئوسترالی خستمییه‌ گریان و پێکه‌نین؟!

دوورکه‌وتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ده‌رکردنییان له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕان و ناساندنی کوفر به‌ باوه‌ڕداران دوورکه‌وتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ده‌رکردنییان له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕان و ناساندنی کوفر به‌ باوه‌ڕداران

وەفانامەیەك بۆ مامۆستا مەلا عوسمان وەفانامەیەك بۆ مامۆستا مەلا عوسمان

پەیامێكى كورت بۆ بەرگریكارانی چرپە پەیامێكى كورت بۆ بەرگریكارانی چرپە

هاوپۆلی بابه‌ته‌کان » تاقمه‌ ئایینی، هزری و مه‌زه‌بییه‌كان » تاقمه‌ هزرییەكان » عه‌لمانییه‌ت(٣)

قه‌باره‌ی تێکست + -

دانراوه له‌لایه‌ن: كاروان خانه‌قينى ڕێكه‌وت: ١١/٢١/ ٢٠٠٥

به‌شداریی ئیسلامییه‌كان له‌حوكمڕانییه‌ وه‌زعییه‌كان، بره‌ودانه‌ به‌ عه‌لمانییه‌ت

به‌شداریی ئیسلامییه‌كان له ‌حوكمڕِانییه‌ وه‌زعییه‌كان، بره‌ودانه‌ به‌ عه‌لمانییه‌ت
هه‌ندێك گرووپی ئیسلامی بوون به‌ هه‌ڵگری بۆچوونێك كه‌ بریتییه‌ له‌ جایزبوونی به‌شداریكردن له‌ حوكمرِانییه‌تێكدا كه‌ بنه‌مای ئه‌و حوكمه‌ بریتی نییه‌ له‌ ئیسلام. كه‌ ناجایزی و حه‌رامیی ئه‌م كاره‌ دیار ‌و ئاشكرایه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت باسی لێ بكه‌م ئه‌و ڕِووه‌ی ئه‌م كاره‌یه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ به‌شداریكردنه‌، بره‌ودانه‌ به‌ بیری عه‌لمانییه‌ت، بره‌ودانه‌ به‌ بیری جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت و‌ ته‌سلیمبوونه‌ به‌و داگیركارییه‌ فیكرییه‌ی ڕِۆژئاوا كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان موسوڵمانان له‌ ئه‌سڵی دینه‌كه‌یان دوور بخاته‌وه ‌و به‌ هه‌ندێك شتی لاوه‌كی ناو دینه‌كه‌وه‌ مه‌شغووڵیان بكات. كه‌ به‌م شێوه‌ ده‌بن به‌ نموونه‌ی هه‌ر ڕێكخراوێكی غه‌یره‌ئیسلامی، خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونانه‌ بیانووی به‌شداریكردنیان به‌ هه‌ندێك پاساوی عه‌قڵی و مه‌نتیقی ده‌هێننه‌وه. كارلێكرده‌ی واقیع و ڕِۆژگارن و پشت نابه‌ستن به‌ ده‌لیلی شه‌رعی. ده‌شڵێن حوكمكردن به‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ناردوویه‌تی فه‌رزه‌ وه‌ ئه‌وانه‌ی حوكمی موسوڵمانان ده‌كه‌ن تاغووتن و ده‌شڵێن كه‌ ڕِێگری له‌ موسوڵمانان ده‌كرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیسلام بۆ ناو كاروباری ڕۆژانه. بهڵلاَم ئایا ده‌كریێت دانیشین و هیچ نه‌كه‌ین ڕِێگه‌ بده‌ین و خه‌ڵكانی تر حوكممان بكه‌ن؟ ده‌بینین پاساو دێننه‌وه‌ بۆ كاره‌ ناشه‌رعییه‌كانیان و هه‌ندێك ده‌لیلیان پێیه‌ كه‌ به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م كار و كرده‌وانه‌یاندا. به‌ڵاَم با بزانن كه‌ ئه‌م ڕِێگه‌ی گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ گێڕِانه‌وه‌ی حوكمی ئیسلام ناشێت بكرێته‌ بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی. ڕِازیبوون به‌ به‌شداری له‌م جۆره‌ حكوومه‌تانه‌دا واته‌ ڕِازیبوون به‌ داڕنینی ئیسلام له‌ ژیان. چونكه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت دروست كراوه‌. ته‌نها چه‌ند یاسایه‌كی ساده ‌و لاوه‌كی به‌س نییه‌ بۆ ڕِازیبوون به‌و ده‌ستوور و ده‌وڵه‌ته و وازهێنان له‌ ئیسلامێك كه‌ هه‌موو یاسا و ڕێسایه‌كی تێدایه‌، بۆ هه‌موو سه‌رتاپای ژیانی مرۆڤایه‌تی. ئه‌وه‌تا به‌شداریكردن له‌و جۆره‌ ده‌سه‌ڵاَتانه‌دا هه‌موو ڕِه‌فتار و گوفتارێكی گۆڕِیون. هه‌مووی كه‌وتۆته‌ چوارچێوه‌ی موداهه‌نه‌وه ‌و خه‌ڵك له ‌خۆ ڕازیكردن له‌ جیاتی خوا. ئایا ئه‌مه‌ جۆرێك نییه‌ له‌ جۆره‌كانی نیفاق؟ كه‌ خۆیان ده‌بێت وا پیشان بده‌ن كه‌ غیره‌تی نیشتیمانییان تازه‌ جووڵاَوه‌؟ ئه‌مه‌ له‌ ڕِووی سیاسیشه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان كردوویانه‌ به‌ ئامانجی سه‌ره‌كییان نه‌ك هه‌ر خزمه‌تیان ناكات به‌ڵكوو زۆریش له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت. ئه‌ی تا ئێستا له‌كوێ بوون ئه‌م تازه‌ نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌؟ ئه‌مه‌ دووڕوویی (إزدواجیة) نییه‌ له‌ كاردا؟ ئه‌ی ئه‌م به‌شدارییه‌ وایان لێ ناكات بێده‌نگی بنوێنن له‌ هه‌موو حه‌قێكی ئیسلام؟ ئه‌مه‌ وازهێنان نییه‌ له‌ كاری بانگه‌واز و چه‌سپاندنی شه‌رع و هه‌وڵدان بۆ حوكمكردن به‌ ئیسلام؟ ئه‌ی ئه‌مه‌ وازهێنان نییه‌ له‌ گه‌ڕِاندنه‌وه‌ی ئیسلام بۆ ناو ئه‌و واقیعه‌ تاڵه‌ی خه‌ڵكی تێ كه‌وتووه‌؟ چونكه‌ له‌ كاتی ڕِوودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا له‌ ناو موسوڵماناندا ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌ستووره‌ نائیسلامییه‌ی كه‌ ئه‌وان دایان ڕِشتووه. ناشتوانن داوای حوكمێكی ئیسلامی بكه‌ن چونكه‌ ئه‌و عه‌هده‌ی پابه‌ند كراون پێوه‌ی ده‌ڵێت كه‌ ده‌بێت كار به‌و یاساو ڕێسایانه‌ بكرێت كه‌ ئه‌وان دایده‌ڕێژن. وه‌ هه‌روه‌ها دوور‌كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ بیری دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ‌ناشتوانن كاری بۆ بكه‌ن له‌ نێو موسوڵماناندا. وه‌ ناتوانن ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ رِایسپاردوون بۆی. ئاخر چه‌سپاندنی ئیسلام بریتی نییه‌ له‌ هه‌بوونی هه‌ندێك كورسیی ئیداری یان هه‌ندێك نازناوی شۆڕِشگێڕِانه‌ یان هه‌ندێك سوودی كه‌م بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو. ڕِۆشتن به‌م ئاراسته‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌رعه‌، زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌شه‌ له‌ ئیسلام و ڕابوونه‌كه‌ی، چونكه‌ ئیسلامیش وا پیشان ده‌درێت كه‌ به‌شێكه‌ له‌و گه‌نده‌ڵی و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ كه‌ تووشی خه‌ڵك ده‌بێت. وه‌ بانگه‌وازكردن بۆ به‌شداریكردنیش له‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاَتانه‌دا به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێته‌ سه‌رخستنی بیرۆكه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت، چونكه‌ ئه‌م بانگه‌وازكردنه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ موسوڵمانان له‌ ڕِێرِه‌وی ڕِاسته‌قینه‌ی خۆیان لاده‌ن و ببنه‌ به‌شێك له‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ جیاتی به‌ربه‌ره‌كانیکردن و گۆڕِینی. وه‌ بانگه‌واز بۆ به‌شداریكردن له‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاَتانه‌ حه‌رامه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك و‌ سه‌رپێچیكردنێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌. هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر بانگخوازانی ئه‌م جۆره‌ به‌شداریكردنه‌ قه‌ناعه‌تیان هه‌بێت به‌وه‌ی كه‌ ئیسلام ئایینێكی ته‌واو و سه‌رتاپاگیره‌. وه‌ ده‌بێت موسوڵمانان زۆر ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ به‌شداریكردنه‌ بن، چونكه‌ نابێت موسوڵمان به‌ پێچه‌وانه‌ی قه‌ناعه‌ته‌ شه‌رعییه‌كه‌یه‌وه‌ كار بكات. ده‌بێت دڵ و عه‌قڵ و كرده‌وه‌ی كۆك بن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ق سه‌ر بخه‌ن و دژایه‌تی مونكه‌ر بكه‌ن. وه‌ ده‌بێت قسه‌و كرده‌وه‌ی وه‌كوو یه‌ك بێت ئه‌گینا له‌ پاشه‌رڕۆژدا له‌ زه‌ره‌رمه‌ند و دۆرڕاوان ده‌بێت. پێویسته‌ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی كه‌ به‌م شێوه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ جارێكی تر خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ شه‌رع بكه‌ن و ئه‌و واقیعه‌ی تێی كه‌وتوون به‌وردی هه‌ڵسه‌نگێنن، چونكه‌ كاركردن بۆ خوای گه‌وره‌ به‌و شێوه‌ ده‌بێت كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌یه‌وێت و‌ ته‌نها له‌و ڕِێگه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دیاری كردووه‌ ده‌توانین سه‌رخستنی خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنین به‌پێچه‌وانه‌وه‌؟
أَفَمَن يَمْشِي مُكِبًّا عَلَى وَجْهِهِ أَهْدَى أَمَّن يَمْشِي سَوِيًّا عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ سوره‌تی الملک ئایه‌تی 22
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رووتاری گۆڤاری الوعي ژماره‌ 162 سالی 2000 _ وه‌رگیراوه‌ به‌ ده‌ستکاری کردنه‌وه‌.

 

خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١١٣٨

     
 

لێدوانه‌کان(٠)

 

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌

  • ١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
  • ٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
  • ٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
  • ٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
  • ٥- تکایە چەند جار لێدوان دەنووسیت، تەنیا بە یەك ناوەوە بینووسە، ئەگینا ئێمە بە ئایپییەکەتدا پێیدەزانین و بڵاوی ناکەینەوە!
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ده‌نگی ئیسلام © ١٤٣٣ك - ٢٠١٢ز
Developed by iwebtek