خۆشه‌ویستییه‌که‌ی (چنگیانی) و چه‌ند تێبینییه‌ك
سه‌یری به‌رنامه‌ی (ئاین و كۆمه‌ڵ)م ده‌كرد، دیار بوو ئه‌ڵقه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو به خۆشه‌ویستی. خاوه‌نی به‌رنامه كاك عومەر چنگیانی، له هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه بوو كه خۆشه‌ویستی له ئیسلامدا ڕێی پێدراوه؛ خۆشه‌ویستیی نێوان كچ و كوڕ. بێ گومان ئیسلام هه‌ر هه‌مووی خۆشه‌ویستییه، خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا، خۆشه‌ویستیی ئیسلام و موسڵمانان، خۆشه‌ویستیی خێزان، خۆشه‌ویستیی دایك و برا و كه‌سوكار وهتد...، به‌ڵام كاك عومه‌ر دیار بوو به‌رنامه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی به‌ناو (جه‌ژنی خۆشه‌ویستی) بوو، كه پێشتریش به‌م بۆنه‌یه‌وه میوانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه. به‌هه‌رحال من لێره‌دا باسی بابه‌تی خۆشه‌ویستی ناكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، زۆری له‌سه‌ر نووسراوه و حوكمی شه‌رعیش تێیدا ڕوون و ئاشكرایه، به‌ڵام كاك عومەر دیار بوو که زۆر گه‌ڕابوو به‌دوای دەق (نص)ێك و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیی كچ و كوڕ، ده‌ستی نه‌كه‌وتبوو، كه بێگومانیش به‌ڵگه‌ی وای ده‌ستناكه‌وێت. ناچار په‌نای بردبووه بەر ئه‌سه‌رێك (الأثر)، گوایه له دایكی بڕواداران عائیشه گێڕدراوه‌ته‌و‌ە، كه ئه‌مه‌یه مه‌به‌ستی من لێره قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
كاك عومه‌ر چنگیانی له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌ی وتی: "به‌ڵگه‌م فه‌رمووده‌ی دایكی بڕواداران عائشه‌یه، كه چۆن كچێكی ئه‌نساڕی ڕازاندۆته‌وه و به بازاڕه‌كانی مه‌دینه‌ی گێڕاوه. ئینجا وتی بڕۆن سه‌یری كتێبی (النهاية في غريب الحديث والأثر)ی (مجد الدين المبارك بن محمد الجزري المعروف بابن الأثير) بكه‌ن له وشه‌ی (شوف) ئینجاوتی ئه‌وه‌ی تۆزێك شاره‌زای له‌حه‌دیس هه‌بێت ده‌زانی ئه‌م كتێبه باوه‌ڕپێكراوه، لای ئه‌هلی حه‌دیس، منیش لێره به زه‌روورم زانی که قسه له سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌و ئه‌وسه‌رچاوه‌یه بكه‌م.."
یه‌كه‌م :ئه‌و كتێبه كتێبێكی زۆر به‌نرخه، به‌ڵام هه‌روه‌كو له‌ناوه‌كه‌ی دیاره، ئه‌بو سه‌عادات -ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت- له‌م كتێبه‌دا له‌ڕووی زمانه‌وانی مانای ئه‌و وشانه‌ی لێك داوه‌ته‌وه كه ووشه‌ی غه‌ریبن و خه‌ڵكێك لێی حاڵی نابن، حاڵی ئه‌م كتێبه حاڵی ده‌یان كتێبی تره كه‌له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه له‌وشه‌كانی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریان كۆڵیوه‌ته‌وه، بۆنموونه كتێبی (الفائق في غريب الحديث و الأثر)ی (الزمخشري وة غريب الحديث لابي عبيد القاسم بن سلام الهروي) و چه‌ندین كتێبی تر، بۆیه ئه‌م كتێبه له‌وكتێبانه‌یه که به (علوم اللغة والمعاجم) ناسراوه، واته نه‌هاتووه یه‌كێك بڵێت سه‌یری ئه‌م فه‌رموده‌یه بكه‌ن له كتێبی (ابن الأثير) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ابن الأثير) -ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت- قسه‌ی له‌سه‌ر حه‌دیسه‌كان نه‌كردووه ،ئایا ئه‌م فه‌رموده‌یه سه‌حیحه یاخود نا؟ ، به‌ڵكوو شاهێدی بۆ مانایه‌ك هێناوه‌ته‌وه ،بۆیه ناكرێت ئه‌م كتێبه به‌كتێبی سه‌رچاوه‌ی فه‌رمووده (كتب الحديث) له‌قه‌ڵه‌م بدرێت وه‌كو بۆنمونه: (بخاري ومسلم وابوداودو النسائي و ابن ماجة) و موسنه‌دی (امام احمد ...هتد) ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش كاك عومه‌رو زۆربه‌ی شیعه‌كانیش كردوویانه كه‌تیروتوانجیان له‌دایكی بڕواداران عائیشه داوه به‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌سه‌ره.
دووه‌م: گوفتاری سه‌حابه‌ی كیرام پێی ده‌وترێت ئه‌سه‌ر (الأثر) یاخود (الموقوف) بروانه (مقدمة ابن الصلاح - ج ١ / ص ٧ -) پێیناوترێت فه‌رمووده، سه‌یری (تدريب الراوي و الفية الحديث) بكه، ئه‌وه‌ی له دایكی بڕواداران گێڕدراوه‌ته‌وه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نییه به‌ڵكوو ده‌ڵێن دایكی بڕواداران عائشه فه‌رموویه‌تی.
گرنگیش له‌وه‌دایه ئایا (الأثر) یان (الموقوف) به‌ته‌نها ده‌كرێت حوكمێكی شه‌رعی له‌سه‌ر بینا بكرێت؟ زانایان فه‌رموویانه: فه‌رموده‌ی هاوه‌ڵان -ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوایان له‌سه‌ر بێت- به‌ڵگه‌یه به‌مه‌رجێك موخاله‌فه‌ی دەق (نص)ێك نه‌كات هه‌روه‌ها موخاله‌فه‌ی گوفتاری سه‌حابه‌یه‌كی تر نه‌كات، بڕوانه (الاصول من علم الاصول)ی (ابن عثيمين). هه‌روه‌ها (تدريب الراوي) وه ده‌بێت ئه‌و ئه‌سه‌ره بێگومان موسنه‌د بێت و هه‌ندێكیش له‌زانایان وتوویانه گه‌ر ئیجتهاد بێت، وه‌كوو ڕه‌ئی قەبووڵیانه به‌ڵام نه‌ك وه‌کوو به‌ڵگه، بڕوانه (المستصفى)ی ئیمامی غەزالی.
سێیه‌م: ئه‌و ئه‌سه‌ره‌ی كاك عومه‌ر باسی لێوه‌كردوه پێش كاك عومریش شیعه باسیان لێوه‌كردبوو، ته‌نها له‌كتێبی (ابن الأثير) نه‌هاتووه به‌ڵكو له‌چه‌ند كتێیێكی تریش هاتوه وه كو(لسان العرب) ی ( محمد بن مكرم بن منظور) كه‌له‌سالی (٧١١) ی كۆچی وه‌فاتی كردوه، هه‌روه‌ها له‌كتێبی (تاج العروس أَبو طاهر محمد بن يعقوب الفيروزابادي الشيرازي) هاتووه كه له ساڵی (٨١٦) وه‌فاتی كردوه، وه له‌كتێبی (غريب الحديث لإبراهيم الحربي) كه‌له ساڵی (٢٨٥)ی كۆچی وه‌فاتی كردوه، ئه‌م سه‌رچاوانه‌ش هه‌ر هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی زمانه‌وانیین بۆیه كارییان به‌حوكمدانی سه‌ر ئه‌سه‌ره‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو مه‌به‌ست مانا غه‌ریبه‌كانی فه‌رموده‌كانیان لێك داوه‌ته‌وه، هه‌رهه‌مویان له‌م (الأثر)ه یان -والله اعلم- له كتێبی (مصنف ابن أبي شيبة) وه‌رگرتووه كه‌له‌ساڵی (٢٣٥) وه‌فاتی كردوه، ئه‌م كتێبه‌ش فه‌رمووده‌و ئه‌سه‌ری (الأثر) ی تێدایه، ئه‌سه‌ره‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه:
(حدثنا أبو بكر قال نا وكيع عن العلاء بن عبد الكريم اليامي عن عمار بن عمران رجل من زيد الله عن امرأة منهم عن عائشة أنها شوفت جارية وطافت بها وقالت : لعلنا نصطاد بها شباب قريش) -مصنف ابن أبي شيبة ج ٣ / ص ٤٦١-
ئه‌وه‌ی كه‌زۆر سه‌یره قین له‌دڵه‌كانی شیعه‌و كاك عومه‌ریش لێره‌دا، ئه‌م ئه‌سه‌ره به‌بێ ئیسناد دێننه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ئیسنادی ئه‌م (الأثر)ه ناكه‌ن ،له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركه‌سێك تۆزێك شاره‌زایی له‌فه‌رمووده هه‌بێت ده‌زانێ که ئه‌م ئیسناده لاوازه‌و قبول نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئیسناده‌كه ئافره‌تێكی نه‌ناسراو هاتووه‌و (مبهم)ه، وه (عمار بن عمران) ی تێدایه كه‌ئه‌ویش زه‌عیفه:
(حدثنا أبو بكر قال نا وكيع عن العلاء بن عبد الكريم اليامي عن عمار بن عمران رجل من زيد الله عن امرأة منهم عن عائشة.)
سه‌باره‌ت به (عمار بن عمران) زانایان فه‌رموویانه (عمار بن عمران الجعفي. عن سويد بن غفلة: كان بلال يسوى مناكبنا في الصلاة. وعنه الاعمش، وبعضهم يرويه عن الاعمش، فقال: عن عمران ابن مسلم لا يصح حديثه ذكره البخاري في الضعفاء)، بڕوانه (لسان الميزان)ی (ابن حجر العسقلاني).
كه‌وابوو عه‌ممار وه‌رناگیرێ له‌سه‌نه‌د، ئینجا عه‌ممار له ئافره‌تێك ده‌گێرێته‌وه ئه‌م ئافره‌ته‌ش دیارنییه كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاری دووه‌می قبول نه‌كردنی ئه‌م (الأثر)ه‌یه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێیه ئه‌م ئافره‌ته؟ ناوی چییه؟خه‌ڵكی كوێیه؟ هیچ دیارنییه ته‌نانه‌ت له‌ئیسناده‌كه ناوی ئافره‌ت هاتووه كه‌ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێن موبهه‌م. موبهه‌م له هه‌ر ئیسنادێك بێت وه له شوێنی تر باس له ناوی نه‌كرابێت فه‌رمووده‌كه یاخود (الأثر)ه‌كه قەبووڵ ناكرێت.
(وَلَا أُقْبَلُ المُبْهَمُ وَلَوْ أُبْهِمَ بِلَفْظِ التَّعْدِيلِ عَلَى الْأَصَّحِ). بڕوانه (نخبة الفكر).
(فأما المبهم الذي لم يسم، أو من سمي ولا تعرف عينه فهذا م‌من لا يقبل روايته احد علمناه) بڕوانه (الباعث الحثيث في اختصار علوم الحديث).
(ولا يُقْبَلُ حديثُ المُبْهَمُ ما لم يُسَمَّ ؛ لأنَّ شرطَ قَبولِ الخَبَرِ عدالَةُ راويهِ ، ومَن أُبْهِمَ اسمُه لا تُعْرَفُ عَيْنُهُ ، فكيفَ -تُعْرَفُ- عدالتُهُ ؟!وكذا لا يُقْبَلُ خَبَرُه ، و لو أُبْهِمَ بِلَفْظِ التَّعْديلِ ؛ كأَنْ يقولَ الرَّاوي عنهُ : أَخْبَرَني الثِّقُة ؛ لأنَّهُ قد يكونُ ثقةً عندَه مجروحاً عندَ غيرِه ، وهذا عَلى الأصَحِّ في المسأَلةِ). بڕوانه (نُزْهَةِ النَّظَر في تَوْضِيحِ نُخْبَةِ الفِكَر في مُصْطَلحِ أَهلِ الأثَر الحافظ ابن حجر العسقلاني رحمه الله).
ئینجا ئه‌م ڕیوایه‌ته جگه له (مصنف إبن ابي شيبة) له‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری فه‌رمووده نه‌هاتووه (والله اعلم). وه‌كو رونیش كرایه‌وه که ئه‌سه‌رێكه قبول نه‌كراوه، كه‌وابوو هیچ حوكمێك بینا ناكرێت له‌سه‌ر بنكه و بنه‌مایه‌ك كه به‌و شێوه‌یه قەبووڵنه‌كراو بێت.
له‌كۆتایدا ده‌ڵێیین: ده‌گێڕنه‌وه له (الشيخ بن عثيمين) كه فه‌رموویه‌تی (إستدل ثم أعتقد ولا تعتقد ثم تستدل فتضل) واته: به‌ڵگه بێنه‌وه ئینجا باوه‌ڕ بكه نه‌وه‌ك پێشتر حوكمت له‌سه‌ر بابه‌تێك دابێت ئینجا هه‌وڵی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی بۆ بده‌ی، كه ئه‌مه به‌ڕاستی گومڕابوونه.