بابه‌ت بنێره پێوه‌ندی بکه گۆڕینی فۆنت ته‌خته‌کلیلی کوردی
ده‌نگی ئیسلام
٢٧-جومادی دووه‌م-١٤٣٣ك
  • ماڵه‌وه‌
  • هاوپۆله‌ سه‌ره‌كییه‌كان

    قورئانی پیرۆز

    فه‌رمووده‌کان

    پێغه‌مبه‌ری خوا

    پێغه‌مبه‌ران

    یارانی پێغه‌مبه‌ر

    شوێنکه‌وتووان

  • دۆسیه‌ی مانگه‌ ئیسلامییه‌کان

    ڕه‌جه‌ب

    شه‌عبان

    ڕه‌مه‌زان

    شه‌شه‌ڵان

    زیلحیججه‌

    موحه‌ڕڕه‌م

  • بیروباوه‌ڕی موسڵمان

    عه‌قیده‌ی ته‌حاوی

    فتح المجید

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر

    باوه‌ڕ به‌ غه‌یب و په‌نهان

    بابه‌تی گشتی

  • ئافره‌ت و خێزان

    په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ

    مافه‌کانی خێزاندارێتی

    باڵاپۆشی

    مافی ئافره‌ت

    فره‌ژنی

  • بۆنه‌كان

    ئاهه‌نگگێڕان به‌ جەژنی بێباوه‌ڕان

    یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر

    بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر جەژن

    جەژنی خۆشه‌ویستی

  • ئایینی، هزری و مه‌زه‌بییه‌كان

    جووله‌که

    ئێزیدییه‌کان

    سۆفی و سۆفیگه‌رێتی

    شیعه‌ی ڕافیزی

    دێمۆکراسی

    عه‌لمانییه‌ت

  • په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز

    شێوازی بانگه‌واز

    چۆن بانگه‌واز بکه‌ین بۆ لای خوا

    داهاتوو بۆ ئیسلامه

    كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له‌ بانگه‌وازدا

    فه‌رمان به‌ چاکه‌ و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌

کوا وەڵامی ئافرەتانی ئیماندار بۆ ئایەتی حیجاب؟! کوا وەڵامی ئافرەتانی ئیماندار بۆ ئایەتی حیجاب؟!

دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا

مه‌رج و پله‌وپایه‌کانی باڵاپۆشی و زیانه‌کانی ته‌به‌ڕوج له‌ ئیسلامدا مه‌رج و پله‌وپایه‌کانی باڵاپۆشی و زیانه‌کانی ته‌به‌ڕوج له‌ ئیسلامدا

 

ئه‌بووبه‌کر ئوسترالی خستمییه‌ گریان و پێکه‌نین؟! ئه‌بووبه‌کر ئوسترالی خستمییه‌ گریان و پێکه‌نین؟!

دوورکه‌وتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ده‌رکردنییان له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕان و ناساندنی کوفر به‌ باوه‌ڕداران دوورکه‌وتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ده‌رکردنییان له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕان و ناساندنی کوفر به‌ باوه‌ڕداران

وەفانامەیەك بۆ مامۆستا مەلا عوسمان وەفانامەیەك بۆ مامۆستا مەلا عوسمان

پەیامێكى كورت بۆ بەرگریكارانی چرپە پەیامێكى كورت بۆ بەرگریكارانی چرپە

هاوپۆلی بابه‌ته‌کان » ئافره‌ت و خێزان » باڵاپۆشی(١٥)

قه‌باره‌ی تێکست + -

دانراوه له‌لایه‌ن: هێڤار ڕێكه‌وت: ٨/٣٠/ ٢٠٠٩

کۆسپه‌کانی حیجاب


له‌به‌ر گرنگیی ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ خێزان و کۆمه‌ڵگادا، وامان به‌چاك زانی که‌ ئه‌م نامیلکه‌یه بخه‌ینه‌ به‌رده‌ست خو‌شکانمان به‌تایبه‌تی، له‌کاتێکدا دوژمنان و ناحه‌زانی ئیسلام به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن و شاڵاوی ژه‌هراوی ده‌که‌نه‌ سه‌ر ڕه‌وشت و په‌یوه‌ستبوونمان به‌ فه‌رمایشته‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم). ده‌یانه‌وێت شیرازه‌ی ژیانمان لێكهه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌ و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ڕاگوێزمان بکه‌ن. جا خوشکی به‌ڕێزم.. خوشکی موسڵمانم،

ئایا تۆ به‌خته‌وه‌ریت ده‌وێت؟
ئایا ئارامی و هێمنیت ئاواته‌؟
ئایا ده‌ته‌وێت دوور بیت له‌ په‌لاماری ئه‌وانه‌ی که‌ دوورن له‌ هه‌موو پێوه‌رێکی ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی؟




بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پرسیارانه‌، ئه‌وا خوای میهره‌بان بانگێشتت ده‌کات بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی که‌ هیوا و خۆزگه‌یان بۆ ده‌خوازیت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ (جل جلاله‌) ده‌فه‌رموێت: وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَد فَازَ فَوزًا عَظِيمًا. [الاحزاب: ٧١]. به‌ڕاستی ‌ئه‌وانه‌ی ملکه‌چیی فه‌رمایشته‌کانی خو او پێغه‌مبه‌ری خوان، گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ کارکردن، بێ گومان یاخیبوونه‌ له‌ خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم). به‌ واتایه‌کی تر، نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانیيه‌کی بێوێنه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ی یاخی بێت له ‌ئه‌نجامدانی فه‌رمایشته‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا، به‌ڕاستی ته‌واو گومڕایه‌.

بۆیه‌ خوشکی به‌ڕێزم، زۆر به‌ڕاشکاوی و ڕاسته‌وخۆیییه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ بانگت ده‌کات بۆ په‌یوه‌ستبوونت به‌ فه‌رمانه‌کانی، ته‌نها و ته‌نهاش هه‌ر له‌ژێر سێبه‌ری جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی خوادا، رێز و پایه‌ی ڕاست و دروستی خۆت ده‌دۆزیته‌وه‌. وه‌ یه‌کێك له‌و فه‌رمانه گرنگانه‌ی خوا بۆ ئافره‌تان، خۆداپۆشینه‌، که‌ زۆربه‌ی ئافره‌تان لێی بێئاگان و په‌یڕه‌وی ناکه‌ن به‌ چه‌ند پاساوێکی خه‌یاڵی و دوور له‌ شه‌رع!!!

بۆیه‌ با به‌یه‌که‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ین به‌ پشتیوانیی خوا، وه‌ڵامی ئه‌و پاساوانه‌ بده‌ینه‌وه‌. به‌و هیوایه‌ی خوای گه‌وره‌ پاڵپشتمان بێت بۆ گه‌یاندنی به‌ دڵه‌کان. بێ گومان ئه‌مڕۆ کتێب و نامیلکه‌ و بابه‌تێکی زۆر بۆ ئافره‌تان و له‌سه‌ر ئافره‌تان به‌گشتی ده‌نووسرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها زۆریش له‌سه‌ر ئافره‌تانی بڕواداری باڵاپۆش ده‌نووسرێت به‌تایبه‌تی. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ په‌یوه‌ستبوونی ئافره‌ت به‌ پۆشینی پۆشاکی ئیسلامی، ڕێز و ڕه‌وشت و پایه‌ی ئافره‌ت به‌رزده‌کاته‌وه‌. ئه‌م ڕاستییه‌ش زۆربه‌ی ئافره‌تان لێی دڵنیان و‌ دانیپێداده‌نێنن، به‌ڵام به‌بیانووی هه‌ندێك هۆکار و پاساوهێنانه‌وه‌، خۆیان لێ به‌دوور ده‌گرن. هه‌رچه‌نده‌ له‌ دڵ و ده‌روونیاندا دان به‌وه‌دا ده‌نێن که‌ به‌هه‌ڵه‌دا چوون، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م باسه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر خوشکێکدا بکرێته‌وه،‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ که‌مته‌رخه‌میی و شه‌رمه‌زاریی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هۆکار و پاساوانه‌ شی بکه‌ینه‌وه‌ و به‌ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و عه‌قڵی و زانستی پشتئه‌ستوور و ده‌وڵه‌مه‌ندیان بکه‌ین، چونکه‌ به‌شێکی زۆری ئافره‌تانی وڵاتی ئێمه‌ گومڕا بوونه‌ به‌ بیروبۆچوون و ‌جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوکه‌وتی ئافره‌تانی ڕۆژئاوا؛ ئه‌وانیان کردۆته‌ پێشه‌نگی خۆیان!!!

 

خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٦٤٧

     
 

لێدوانه‌کان(٢)

ابو انس انصاری 01.01.2012 20:50:59

خوای گه وره جزای خه یرتان بداته وه اللهم امین

کوڕی ئیسلام 08.31.2009 14:33:54

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ هێڤار گیان ، هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ نووسین و ناردنی بابه‌تی تر، خوای گه‌وره‌ بیخاته‌ میزانی حسناتت له‌ ڕۆژی دوایی، بابه‌تێکی زۆر باش و به‌سووده‌.



































































 

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌

  • ١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
  • ٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
  • ٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
  • ٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
  • ٥- تکایە چەند جار لێدوان دەنووسیت، تەنیا بە یەك ناوەوە بینووسە، ئەگینا ئێمە بە ئایپییەکەتدا پێیدەزانین و بڵاوی ناکەینەوە!
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ده‌نگی ئیسلام © ١٤٣٣ك - ٢٠١٢ز
Developed by iwebtek