كێ به‌رنامه دیاری ده‌كات؟
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی نبیینا وحبیبنا وشفیعنا محمد (صلی الله‌علیه وسلم) وعلی آله واصحابه وسلم.
ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رنامه‌ی گه‌شتی ڕێیه‌ك دیاری ده‌كات، هه‌ر ئه‌و كه‌سه بێت كه شاره‌زای هه‌موو ڕێگاكه‌یه. مادام مرۆڤیشڤ-به‌پێی سروشتی خۆی- ڕێگای هه‌موو ژیان شاره‌زا نییه و لێی شاراوه‌یه، ته‌نانه‌ت نزیكترین ساتی داهاتووشی له‌به‌رچاو نییه و چەندین به‌ربه‌ستی له‌ڕێدایه، كه‌وا بوو مرۆڤ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت به‌رنامه‌یه‌ك بۆ گه‌شتی ڕێگایه‌ك دیاری بكات، كه خۆی هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێگایه نازانێت. بۆیه ده‌ڵێین یان ده‌بێت مرۆڤایه‌تی بكه‌وێته گومڕایی و سه‌رگه‌ردانی و لارووێرییه‌وه یان ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی خوای گه‌وره، ئه‌و ڕێبازه‌ی كه له خوای گه‌وره و كردگاری مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌وه وه‌رده‌گیرێت.
كه‌واتە هیچكه‌س جگه له خوای گه‌وره، مافی ئه‌وه‌ی نییه یاسا و ڕێسا جگه له شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوا دابڕێژێت. ئه‌م مافه ته‌نها خوای گه‌وره هه‌یه‌تی. چونكه هه‌ر ئه‌وه كردگار و داهێنه‌ر و هه‌ڵسووڕێنه‌ری ئه‌م گه‌ردوونه‌یه و ته‌نها ئه‌ویش كارگێڕی هه‌موو به‌ش و لایه‌ن و موفره‌داتێتی. هه‌مووشیان له‌سه‌ر ئه‌و سیستم و رێسایه‌ن، كه بۆی دیاری كردوون، چونكه هه‌ر دروستكراوێك، كه سیستمێكی بوون و مان و ته‌فاعولی خۆی هەیه له‌گه‌ڵ ڕێسا خۆیییه‌كه‌دا لازم و مه‌لزوومی یه‌كن. مرۆڤ و به‌رنامه‌كه‌ی خواش، كه وه‌كوو كه‌ته‌لۆگی مرۆڤایه‌تی وایه، هه‌م پێكه‌وه ده‌سازێن، هه‌م ته‌فاعولی هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ بزاڤ و سیستمی ژیانیشدا ده‌گونجێن. بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نێكی ژیانی مرۆڤ به‌گوێره‌ی سیستم و ڕێسا و یاسایه‌ك ڕێك بخرێت، كه له‌گه‌ڵ یاسا و ڕێسا گه‌ردوونییه‌كانیشدا بسازێن. ئه‌مه كه‌سێك ده‌توانێت ڕێكیبخات، كه سروشتی هه‌ردووكیان (مرۆڤ و گه‌ردوون)ی له‌به‌ر چاو بێت. گومانیش له‌وه‌دا نییه، هه‌رچی غه‌یری خوایه، كه‌موكورته و په‌ی به‌و هه‌موو زانیارییه به‌رفراوانه نابات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نابێت یاسادانان و ڕێباز دیاریكردن بۆ مرۆڤ بدرێته ده‌ست خۆی، چونكه ئه‌ویش كه‌موكورته.
گه‌رچی ئه‌مه ڕاستییه‌كه ڕوون و ئاشكرایه و به‌ڵگه‌نه‌ویسته، كه‌چی زۆر كه‌س هه‌ن باوه‌ڕی پێناكه‌ن یان هه‌ر خه‌ریكی موناقه‌شه‌كردنین. هه‌ندێكیان ئه‌وه‌نده چاونه‌ترسن، ده‌ڕۆن و یاسا و ڕێسای غه‌یری شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوای گه‌وره ده‌هێنن یان هه‌ر خۆیان ده‌ریده‌كه‌ن و خه‌ڵكی ناچاری ڕاپه‌ڕاندنی ده‌كه‌ن! له‌ڕاستیدا ئه‌مانه یان خۆیان له خوای گه‌وره زاناتر و لێهاتووتر ده‌بینن یان خۆیان به شه‌ریكی خوای گه‌وره داده‌نێن. بۆیه یاسای وا دژبه ڕێبازی خوا داده‌ڕێژن. به‌ڕاستی ئه‌م كه‌سانه زۆر چاوقایمن. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ. (الشورى: ٢١). واته: ئاخۆ هاوبه‌شانێکیان هەیه، كه بۆ خوایان دایانناون، كه یاسا و ڕێسای وایان بۆ داناون كه خوای گه‌وره مۆڵه‌تی پێنەداوە؟!
خوای په‌روه‌ردگار په‌پێی زانیاریی خۆی به‌ر‌نامه‌یه‌كی وای بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی دیاری كردووه له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ خۆیدا ده‌گونجێت، كه مرۆڤایه‌تی ده‌توانێت بگاته كۆتاپله‌ی هاوكاری و هاریكاریی نێوان گه‌لان و تاكه‌كانیان. هه‌روه‌ها هه‌موو چالاكی و جموجۆڵی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌ردووندا ده‌سازێت. خوای گه‌وره ڕێسای سه‌ره‌كیی گشتی بۆ ئه‌م هاوكارییانه داڕشتووه، به‌ڵاَم مافی دیاریكردن و داڕشتنی یاسا لقییه بچووكه‌كانی ڕۆژانه‌ی داوه‌ته‌وه ده‌ست مرۆڤ خۆیان. ئه‌گه‌ر له‌ناو خۆیاندا له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك یان هه‌ڵوێستێك جیاوزییان تێكه‌وت، ده‌بیت زوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خــوای گه‌وره، واته بۆ ڕێسا سه‌ركییه گشتییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه بۆژیانی خه‌لكی دیاری كردووه. ئه‌و ڕێسا سه‌ره‌كییانه‌ش وه‌ك ته‌رازوون، ده‌بێت مرۆڤ هه‌موو یاسا و به‌رنامه و شێوازی كار و ڕاپه‌ڕاندنیان بكێشن.
به‌م شێوه‌یه بڕیار ده‌درێت، كه ته‌نها خوای گه‌وره حاكمه و هه‌ر ئه‌ویش چاكتیرن فه‌رمانڕه‌وایه. هه‌موو شێوه‌یه‌كی تر غه‌یری ئه‌م شێوه‌یه، له‌خوایاخیبوونه‌وه و ده‌رچوونه له شه‌ریعه‌تی خوا و لادانه له دینی خوا: وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ. (آل‌عمران: ٨٥). واته: جا هه‌ركه‌س بێجگه له ئایینی ئیسلام پێڕه‌ویی هه‌ر ئایینێكی تر بكات، لێیوه‌رناگیرێت و له قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه ده‌بێت فه‌رمان به چاكه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی بكرێت كه بریتییه داننان به ده‌سه‌ڵاَتی حوكمی خوا. هه‌روه‌ها داننان به‌وه‌دا كه ده‌بێت حوكم ته‌نها به به‌رنامه‌كه‌ی خوا بكرێت و به‌س. هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌رهه‌ڵستی له خراپه‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌كی بكرێت كه بریتییه له وازهێنان له خوایه‌تیی خوای گه‌وره؛ واته ڕه‌فزكردنی حوكمی به‌رنامه‌كه‌ی خوای گه‌وره. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌م بناغه‌یه داڕێژرا، ده‌كرێت كۆشكه‌كه‌شی له‌سه‌ر بنیاد بنرێت.
جا كه‌وا بوو با هه‌موو ره‌نج و هه‌وڵ تێكۆشانه په‌رته‌وازه و لێكبڵاَوه‌كان كۆ بكرێنه‌وه و هه‌موو له به‌ره‌یه‌كدا بخه‌ینه گه‌ڕ تا بتوانرێت زووتر ئه‌و تاكه بناغه‌یه دابڕێژرێت، كه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌بێت كۆشكه‌كه‌شمان بۆ بنیات نانرێت. جاری وا هەیه پیاو به‌زه‌یی به‌و موسڵمانه دڵپاك و سه‌رڕاستانه‌دا دێته‌وه، كه هه‌موو ڕه‌نجێكیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ له فه‌رمان به چاكه‌یه‌كی بچكۆله‌دا یان له به‌رهه‌ڵستیكردن له خراپه‌یه‌كی بچكۆله‌دا، كه لقێكه له چاكه یان خراپه‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌كی. له‌كاتێكدا كه ئه‌وه هێشتا ئه‌و بناغه سه‌ره‌كییه‌کە نییه، كه ژیانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو فه‌رمانكردنێكه به چاكه و هه‌موو به‌رهه‌ڵستكردنێكی خراپەیە.
نرخی ئه‌و ڕه‌نج و هه‌وڵدانه چییه كه هه‌ر تۆ بۆ نموونه به‌رهه‌ڵستی خه‌ڵكی بكه‌یت له حه‌رامخواردن، له‌كاتێكدا كه هه‌موو لایه‌نی ئابووریی كۆمه‌ڵگاكه له‌سه‌ر سو‌و (ربا) ڕاوه‌ستاوه، كه هه‌موو پاره‌ی كابرای پێ حه‌رام ده‌بێت و كه‌س پاروویه‌كی حه‌ڵاَلی ده‌ست ناكه‌ویت؟ چونكه سیستمی كۆمه‌ڵاَیه‌تی و ئابووریی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له‌سه‌ر بناغه‌ی شه‌ریعه‌تی خوا دانه‌مه‌زراوه. چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه واز له خوایه‌تیی خوای گه‌وره هێنراوە، به‌وه‌ی كه واز له شه‌ریعه‌تی خوا هێنراوه و نه‌یانهێشتووه ئه‌وه بكرێته به‌رنامه‌ی ژیان.
ئاماده‌كردنی: بڕیار فه‌ریق گرده‌نازێی
..............................................................................
سه‌رچاوه: گریق الدعوة في ضلال القرآ‌ن، نووسینی أحمد فائز.