بابه‌ت بنێره پێوه‌ندی بکه گۆڕینی فۆنت ته‌خته‌کلیلی کوردی
ده‌نگی ئیسلام
٣٠-ڕه‌بیعی یه‌كه‌م-١٤٣٣ك
  • ماڵه‌وه‌
  • هاوپۆڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كان

    قورئانی پیرۆز

    فه‌رمووده‌کان

    پێغه‌مبه‌ری خوا

    پێغه‌مبه‌ران

    یارانی پێغه‌مبه‌ر

    شوێنکه‌وتووان

  • دۆسیه‌ی مانگه‌ ئیسلامییه‌کان

    ڕه‌جه‌ب

    شه‌عبان

    ڕه‌مه‌زان

    شه‌وال

    زیلحیججه‌

    موحه‌ڕه‌م

  • بیروباوه‌ڕی مسوڵمان

    عه‌قیده‌ی ته‌حاوی

    فتح المجید

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر

    باوه‌ڕ به‌ غه‌یب و په‌نهان

    بابه‌تی گشتی

  • ئافره‌ت و خێزان

    په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ

    مافه‌کانی خێزاندارێتی

    باڵاپۆشیی

    مافی ئافره‌ت

    فره‌ژنیی

  • بۆنه‌كان

    ئاهه‌نگگێڕان به‌ جێژنی بێباوه‌ڕان

    یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر

    بابه‌تی گشتیی له‌ سه‌ر جێژن

    جێژنی خۆشه‌ویستی

  • ئایینی و فیكری و مه‌زه‌بییه‌كان

    جووله‌که

    ئێزیدییه‌کان

    سۆفی و سۆفیگه‌رێتی

    شیعه‌ی ڕافیزی

    دیموکڕاسییه‌ت

    عه‌لمانییه‌ت

  • په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز

    شێوازی بانگه‌واز

    چۆن بانگه‌واز بکه‌ین بۆ لای خوا

    داهاتوو بۆ ئیسلامه

    كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌لی له‌ بانگه‌وازدا

    فه‌رمان به‌ چاکه‌ و جڵه‌وگیری له‌ خه‌راپه‌

ده‌سته‌واژه‌كانی (الكثرة)  له‌ قوڕئاندا ده‌سته‌واژه‌كانی (الكثرة) له‌ قوڕئاندا

ده‌سته‌واژه‌كانی (الجهاد – القتال- الحرب – النفر)  له‌ قورئاندا ده‌سته‌واژه‌كانی (الجهاد – القتال- الحرب – النفر) له‌ قورئاندا

زاراوه‌ی (الأمر)  له‌ قوڕئاندا زاراوه‌ی (الأمر) له‌ قوڕئاندا

 

زیکری حه‌ق زیکری حه‌ق

حوکمی جنێودان یا سووکایه‌تیکردن به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) حوکمی جنێودان یا سووکایه‌تیکردن به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)

هەناسـەی سـەحـرا هەناسـەی سـەحـرا

سه‌روه‌ر پێنجوێنی و وڕێنه‌کانی (به‌شی سێیه‌م) سه‌روه‌ر پێنجوێنی و وڕێنه‌کانی (به‌شی سێیه‌م)

هاوپۆلی بابه‌ته‌کان » قوڕئانی پیرۆز » زاراوه‌کانی قوڕئان(١٠)

قه‌باره‌ی تێکست + -

دانراوه له‌لایه‌ن: إحسان برهان الدين ڕێكه‌وت: ١/٢٥/ ٢٠١٢

واتاى نه‌فامی (الجاهلیة)


حاڵی خه‌ڵكى عه‌رەب چۆن بوو بەر له‌ ئیسلام؟ نه‌فام بوون به‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كان و شه‌ریعه‌تی ئایین. هه‌روه‌ها شانازییان به‌ ڕه‌چه‌ڵەكەوە ده‌كرد و خۆبه‌زلزان و سته‌مكار بوون و چه‌ندین ئاكارى خراپی تریان هه‌بوو. نه‌فامی ئه‌وان بریتی بوو له‌ نه‌زانین یان شوێننه‌كه‌وتنی زانست. شه‌یخولئیسلام (ابن تیمیة‌) ده‌فه‌رموێت: "ئه‌وه‌ى حه‌قزان نه‌بێت، ئه‌وه‌ نه‌فامێكی ئاسایییه‌. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى باوه‌ڕی به‌ پێچه‌وانه‌كه‌ى هه‌بێت، ئه‌وه‌ تووشی نه‌فامیی ئاوێته‌ (الجهل المركب) بووه‌. ئه‌گه‌ر شتێكی وت به‌پێچه‌وانه‌ى حه‌ق و حه‌قه‌كه‌شی ده‌زانیی یان نه‌یده‌زانیی ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌فامه‌. له‌مه‌شه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خه‌ڵكی پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ جاهیلییه‌تدا بوونه‌، چونكه ‌ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌سه‌رى بوون له‌ گوفتار و كردار، نه‌فام بۆى داده‌هێنان و نه‌فام ئه‌نجامی ده‌دا. به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یە پێغه‌مبه‌ران پێی ڕه‌وانه‌ كراون، وه‌كوو جووله‌كه‌یی و گاورى ئه‌وه‌ هه‌مووی نه‌فامییه‌ و ئه‌وه‌ش واتای نه‌فامیی گشتییه‌."

به‌ڵام له‌پاش ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، نه‌فامی له‌وانه‌یه‌ له‌ وڵاَتێك هه‌بێت له‌ وڵاَتێكی تر نه‌بێت، وه‌كوو ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ (دارالكفر)ى پێده‌وترێت. له‌وانه‌شه‌ له‌ كه‌سێكدا هه‌بێت و له‌ كه‌سێكی تردا نه‌بێت، وه‌كو كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ى موسڵمان بێت له‌ نه‌فامیدا بووه‌ با له‌ (دارالاسلام)یش بێت. به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌هایی له‌پاش هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌میشه‌ كۆمه‌ڵاَنێك له‌م ئوممه‌ته‌ هه‌ر له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاستن تاكوو قیامه‌ت دێت. ئه‌گه‌رچى ده‌گونجێت جاهیلییه‌ت له‌ هه‌ندێك وڵاَتی موسڵمانان یان له‌ زۆر كه‌س له‌ موسڵماناندا هه‌بێت، وه‌كوو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: اربع في امتي من امر الجاهلیه...‌ رواه‌ مسلم. واته‌: چوار ئاكار له‌م ئوممه‌ته‌ی من له‌ كردارى نه‌فامیيه‌. هه‌روه‌ها به‌ (ابوذر) ى فه‌رموو: انك امرئ فیك جاهلیة. واته‌: تۆ پیاوێكی نه‌فامیت تێدایه‌.

پوخته‌ى ئه‌م باسه‌ ئه‌وه‌یه‌ نه‌فامی (الجاهلیهة) به‌و پێناسه‌ى باسمان كرد ده‌بێته‌ دوو به‌شه‌وه‌:

١- نه‌فامیی گشتی (الجاهلیة‌ العامة‌): ئه‌م حاڵه‌ته‌ پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیی موحه‌ممه‌د (صلى الله علیه وسلم)بوو و به‌ هاتنی كۆتایی پێهات.

٢- نه‌فامیی تایبه‌ت (الجاهلیة الخاصة): ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت و شار و شوێن و كه‌سه‌كان. ئه‌م جۆره‌ نه فامييه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه و به‌مه‌ش هه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ نه‌فامیی گشتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى خۆمان وه‌سف ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن: نه‌فامیی ئه‌م سه‌ده‌ یان نه‌فامیی سه‌ده‌ى بیسته‌م و قسه‌ى له‌و شێوه‌!!! ڕاستیش ئه‌وه‌یه‌ بوترێت نه‌فامیی هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ یان زۆربه‌ى خه‌ڵكی سه‌ده‌ى بیسته‌م. به‌ڵاَم گشتاندن (تعميم) ڕه‌وا نییه‌، چونكه‌ به‌ ڕه‌وانه‌كرانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نه‌فامیی گشتی كۆتایی پێهات.

.................................................................................................
سه‌رچاوه‌ى بابه‌ت: عقیده‌ التوحید وما یضادها، د. صالح بن فوزان الفوزان.

 

خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٥١

     
 

لێدوانه‌کان(٠)

 

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌

  • ١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
  • ٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
  • ٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
  • ٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
  • ٥- تکایە چەند جار لێدوان دەنووسیت، تەنیا بە یەك ناوەوە بینووسە، ئەگینا ئێمە بە ئایپییەکەتدا پێیدەزانین و بڵاوی ناکەینەوە!
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ده‌نگی ئیسلام © ١٤٣٣ك - ٢٠١٢ز
Developed by iwebtek