بابه‌ت بنێره پێوه‌ندی بکه گۆڕینی فۆنت ته‌خته‌کلیلی کوردی
ده‌نگی ئیسلام
٢٧-جومادی دووه‌م-١٤٣٣ك
  • ماڵه‌وه‌
  • هاوپۆله‌ سه‌ره‌كییه‌كان

    قورئانی پیرۆز

    فه‌رمووده‌کان

    پێغه‌مبه‌ری خوا

    پێغه‌مبه‌ران

    یارانی پێغه‌مبه‌ر

    شوێنکه‌وتووان

  • دۆسیه‌ی مانگه‌ ئیسلامییه‌کان

    ڕه‌جه‌ب

    شه‌عبان

    ڕه‌مه‌زان

    شه‌شه‌ڵان

    زیلحیججه‌

    موحه‌ڕڕه‌م

  • بیروباوه‌ڕی موسڵمان

    عه‌قیده‌ی ته‌حاوی

    فتح المجید

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر

    باوه‌ڕ به‌ غه‌یب و په‌نهان

    بابه‌تی گشتی

  • ئافره‌ت و خێزان

    په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ

    مافه‌کانی خێزاندارێتی

    باڵاپۆشی

    مافی ئافره‌ت

    فره‌ژنی

  • بۆنه‌كان

    ئاهه‌نگگێڕان به‌ جەژنی بێباوه‌ڕان

    یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر

    بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر جەژن

    جەژنی خۆشه‌ویستی

  • ئایینی، هزری و مه‌زه‌بییه‌كان

    جووله‌که

    ئێزیدییه‌کان

    سۆفی و سۆفیگه‌رێتی

    شیعه‌ی ڕافیزی

    دێمۆکراسی

    عه‌لمانییه‌ت

  • په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز

    شێوازی بانگه‌واز

    چۆن بانگه‌واز بکه‌ین بۆ لای خوا

    داهاتوو بۆ ئیسلامه

    كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له‌ بانگه‌وازدا

    فه‌رمان به‌ چاکه‌ و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌

په‌روه‌رده‌ی منداڵان په‌روه‌رده‌ی منداڵان

حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا حوکمی ناونانی مناڵ له ئیسلامدا

منداڵێكی ژیـــــــر!! منداڵێكی ژیـــــــر!!

 

ئه‌بووبه‌کر ئوسترالی خستمییه‌ گریان و پێکه‌نین؟! ئه‌بووبه‌کر ئوسترالی خستمییه‌ گریان و پێکه‌نین؟!

دوورکه‌وتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ده‌رکردنییان له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕان و ناساندنی کوفر به‌ باوه‌ڕداران دوورکه‌وتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ده‌رکردنییان له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕان و ناساندنی کوفر به‌ باوه‌ڕداران

وەفانامەیەك بۆ مامۆستا مەلا عوسمان وەفانامەیەك بۆ مامۆستا مەلا عوسمان

پەیامێكى كورت بۆ بەرگریكارانی چرپە پەیامێكى كورت بۆ بەرگریكارانی چرپە

هاوپۆلی بابه‌ته‌کان » ئافره‌ت و خێزان » په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ(١٣)

قه‌باره‌ی تێکست + -

دانراوه له‌لایه‌ن: ساڕێژ گەرمیانی ڕێكه‌وت: ٧/٤/ ٢٠١٠

زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بۆ گشت موسڵمانێك، دایکان و باوکان بەتایبەتی


الحمدُ لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصَحْبِه ومَن والاه، أمَّا بعدُ،

لای هەموومان ئاشکرایە کە منداڵ بایەخێکی زۆر گرنگی هەیە لە دڵی زۆرینەی مرۆڤەکان و دایکان و باوکاندا بەتایبەتی. بۆیە منداڵ ئەمانەتێکە و خوای گەورە پێیبەخشیوین. هەمووشمان تەمەنای منداڵێکی باش دەکەین کە ببێت بە مایەی خێر و سەربەرزیی دونیا و قیامەت. بەڵام گرنگترین شتێك بۆئەوەی منداڵەکەت سەربەرزت بکات لە دونیا و لە قیامەتدا، ئامۆژگاری و پەروەردەکردنێکی جوانە. هەر بۆیە لە فەرموودەیەکی پیرۆزدا پێغەمبەری سەروەرمان (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: كلكم راع وكلكم مسئول عن رعيته.

واتە: هەمووتان بەرپرسن و هەمووشتان بەرپرسیارن لەو بەر پرسیارێتییەی کە لەسەر شانتانە. جا دایکانی میهرەبان و باوکانی بەڕێز و ئیمانداری خۆشەویست، هەتا چەند لە ویژدانی خۆت ڕازیت بەرامبەر بەو سپاردەیەی خوای گەورە؟ ئایا مافی خۆیت پێبەخشیوە؟

ئایا لە ڕۆژێکدا چەند خولەکێکی کاتی خۆتت تەرخان کردووە بۆ ئامۆژگاری و ڕێنوێنیکردنی مناڵەکەت و پیرۆزییەکانی ئیسلامت لە نوێژ، قورئان، ئەرکانەکانی ئیمان و ئەرکانەکانی ئیسلام وهتد... بۆ ڕوون کردووەتەوە لەم سەردەمی بەدڕەوشتی و گەورەفیتنەی نادیمۆکراسییەتییەدا؟ یاخود هەر دڵت لای پارە و ئیش و کارەکەتە و منداڵەکانیشت داوەتە دەستی گورگ و چەقەڵەکانی کەناڵە بێئابڕووەکان و مرۆڤە شەیتانئاساکان؟! مەگەر بیرت چووەتەوە کە تۆ باخەوانی؟! مەگەر بە چاوی خۆت نای بینیت کەوا ناحەزانی ئیسلام دزەیان کردۆتە نێو باخچەی موسڵمانانەوە و بە ئارەزووی خۆیان نەمامەکان ئاو دەدەن و پەروەردەیان دەکەن بۆ خزمەتی خۆیان و پاشانیش لەدژی کۆمەڵگەی ئیسلامی بەکاریان دەهێننەوە؟ ئەی ئیتر بەڕێزتان چی کارەن لێرەدا؟ کوا ئەو بەرپرسیارێتییەی کە خوای باڵادەست پێیسپاردوویت؟! چی وەڵامێکت پێیە بۆ پەروەردگارت؟! دەڵێیت دڵم نەدەهات لە خەوەکەی بکەم؟ بۆ، تۆ لە (الرحمان) بەڕەحمتریت؟ یاخود منداڵ و خێزانەکەی تۆ لە منداڵ و خێزانی پێغەمبەری ئازیز (صلى الله عليه وسلم) شیرینترە؟ أن عمر -رضي الله عنه- كان إذا استيقظ من الليل أيقظ أهله وقرأ قوله تعالى: وأمر أهلك بالصلاة واصطبر عليها. واتە: لە ئیمامی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- دەگێڕنەوە ئەگەر بەشەو هەستایە، خانەوادەکەشی لەگەڵ خۆی هەڵدەساند و ئەو وتەیەی خوای باڵادەستی دەخوێندەوە: (تعالى: وأمر أهلك بالصلاة واصطبر عليها): ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، فه‌رمان بده‌ به‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت به‌ نوێژکردن و خۆشت خۆڕاگر و به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر به‌جێهێنانی.

جا دایکانی میهرەبان، باوکانی بەڕێز، نە من و نە ئێوە و نە منداڵەکانیشمان لە منداڵ و خێزانەکانی پێغەمبەری ئازیز (صلى الله عليه وسلم) لای پەروەردگار ڕێزدارتر نین. ئەمە لەکاتێکدا خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا فەرمانی بە پێغەمبەری سەروەر (صلى الله عليه وسلم) کردووە و دەفەرموێت: وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا، (طه: ١٣٢) ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، فەرمان بدە بە خێزان و خانەوادەکەت و سەرجەم ئیمانداران کە بەچاکی نوێژەکانیان بکەن و ئارام و خۆڕاگر و بەردەوام بن لەسەری، بۆیە هەر لەبەر گرنگی ئەو ئایەتە پیرۆزەش بوو کە بەگرنگم زانی بۆ ئامۆژگاریکردنی منداڵەکانمان نویژکردن بکەین بە دەستپێك هەتا ببین بە خاوەنی منداڵێکی باش و سەرڕاست و لەخواترس. وا دەبینین کە پێغەمبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) زۆر بەجوانی ئاگاداری کردووینەتەوە و دەفەرموێت: مروا أبناءكم بالصلاة لسبع واضربوهم عليها لعشر وفرقوا بينهم في المضاجع. واتا: فەرمانی نوێژکردن لە ٧-ساڵی بە منداڵەکانتان بکەن و لە ١٠-ساڵی ئەگەر نەیانکرد، لێیانبدەن و جێگاکانیشیان لێكجیا بکەنەوە.

لەڕاستیدا زۆر گرنگە کە منداڵی ئێستا پێش ٧-ساڵی زانیاریی هەبێت لەسەر تاکوتەنهایی و توانست و دەسەڵاتی پەروەردگار و پیرۆزیی قورئان و پلەوپایەی پێغەمبەران و کردەوەی چاك و خراپ وهتد... گەرچی ئەم زانیارییانە بەسەر خۆتدا تێپەڕیون و زانیاریەکی زۆر سەرەتایین بۆ تۆ، بەڵام بۆ منداڵەکەت بنیادنەرێکی سەرەکییە و پێویستە لە مێشکیدا هەڵیکۆڵیت، ئەگەر نا شەیتانئاسای جۆراوجۆر زۆرن کە مێشکیان بە ئارەزووی دڵی خۆیان هەڵبکۆڵن. وە با ئەوەشمان بیر نەچێت کە پێغەمبەری پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) پێیڕاگەیاندووین و فەرموویەتی: إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث صدقة جارية أو علم ينتفع به أو ولد صالح يدعو له. (رواه مسلم). واتە هەرکەسێك مرد، کۆتایی بە هەموو کردەوەکانی دێت تەنها سێ کردەوە نە‌بێت کە دوای مردنیشی پاداشتەکەی وەردەگرێت: یەکەم سەرچاوەیەکی چاکە و خێر، یان زانستێك، یان منداڵێکی باش کە لەپاش خۆی جێی هێشتبن و دوعای خێری بۆ بکات. ئەمە تەنها دوعای خێر، ئەی ئەگەر بۆی ببەخشێت؟!!! سبحان الله، ئەوەیە بەخشندەیی و میهرەبانیی (الله). جا بۆیە منداڵی چاك وەکوو داری بەریە لە دونیادا لە سێبەریدا دا دەنیشیت و لە کۆتاییشدا بەرەکەی کۆ دەکەیتەوە و لێیدەخۆیت. ئەمە سەرەڕای ئەو هەموو سەربەرزییەش کە خوای گەورە بە خاتری ئەو منداڵە چاکە لە دونیا و لە قیامەتیشدا بە دایك و باوکەکەی دەبەخشێت و ڕێزادری دەکات. لەبەرئەوە دایکانی میهرەبان و باوکانی بەڕێز، زۆر گرنگە کە لە تەمەنێکی منداڵییەوە گرنگترین و پیرۆزترین پەیوەندیی نێوان بەندە و خوای گەورە کە نوێژکردنە، بە منداڵەکەتی ئاشنا بکەیت، چونکە نوێژ واتاڕەوشتجوانی، شەرم، ڕێز، دەستوداوێنپاکی، ڕاستگۆیی، خۆشەویستی، هێمنی و لەسەرخۆیی، سوپاسگوزار، ئیمان وهتد... لەسەرووی هەمووشیانەوە بەندایەتی بۆ خودای پاك و بێگەرد، بۆیە منداڵەکەتی پێوە پەیوەست بکە هەتا لەژێر ئاڵای پیرۆزی ئیسلامدا چاوەکانی بە دونیا ئاشنا ببێت، چونکە تەنها ڕێبازی ئەم ئیسلامەیە کە دواڕۆژی هەموومان بەرەو ناز و نیعمەتی هەتاهەتایی پەروەردگارمان دەبات. وە کۆتایی بابەتەکەم بە فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) دەهێنم کە دە فەرموێت: فإن اليوم عمل و لا حساب و غداً حساب ولا عمل. (رواه البخاري في صحيحه باب الأمل). واتا: ئەمڕۆ کردەوەیە و لێپرسینەوە نییە و بەیانیش لێپرسینەوەیە و کردەوە نییە. ئەگەر تێبگەین، تەنیا ئەم فەرموودەیە بەسمانە.

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته.

سارێژ گەرمیانی :sarezh@hotmail.com

 

خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٣٠٣

     
 

لێدوانه‌کان(٥)

دایكی ژه‌نیار 07.16.2011 11:31:37

ده‌ستخوشیت لی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سوده‌

باوكى ئانا 07.13.2010 15:27:32

زؤر سوباس ده سته كانت خؤشبيت و قه له مت بر برشت بيت بابه تيكه به را ستى واجبى سه ر شانى هه موو دايك و باوكيكى موسلمانه بگه ريت له شه ريعه ت و به رنامه باك و خاوينه كه ى ئيسلام بؤ ئه رك و ماف ى به رامبه ر نه وه كانى هه رسه ر كه وتوو بن

sarezh garmiany 07.07.2010 00:15:08

كۆمێنت بڵاو نه‌كرایه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ فۆنتی كوردی نه‌نووسرابوو (ده‌نگی ئیسلام)

anas 07.05.2010 05:27:55

جزاكم الله خيرا

با وكي سا يه 07.04.2010 21:09:12

الحمد لله وصلا ة وسلا م علي محمد وعلي اله وصحبه اجمعين

ده ست خوشيت لي ده كه م به را ستي با به تي له م جو ره زور بيويسته له م كا ته نا مويه دا كه موسلما نا ن

تيدا تي ده به رن هيوا دا رم ئه م با به ته ي به ريزتا ن ببيته ها نده ريكي با ش بو با وكان وو دا يكا ني به يز .

 

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌

  • ١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
  • ٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
  • ٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
  • ٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
  • ٥- تکایە چەند جار لێدوان دەنووسیت، تەنیا بە یەك ناوەوە بینووسە، ئەگینا ئێمە بە ئایپییەکەتدا پێیدەزانین و بڵاوی ناکەینەوە!
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ده‌نگی ئیسلام © ١٤٣٣ك - ٢٠١٢ز
Developed by iwebtek