ساباتی فه‌رمووده ١.٠
دانه‌ر: ده‌نگی ئیسلام
داگیراوه:٦٩٠٠
ساباتی فه‌رمووده به‌رنامه‌یه‌که بۆ کۆکردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که تا ئێستا کراون به کوردی. ئه‌م وه‌شانه ته‌نها پوخته‌ی سه‌حیحی موسلیم له‌خۆ ده‌گرێ. ئه‌م به‌رنامه دانراوه بۆ دابه‌زاندن بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌رگری به‌بێ هه‌بوونی هێڵی ئینتەرنێت. هێڵی ئینتەرنێت ته‌نها پێویسته بۆ ئاگادارکردنه‌وه له هه‌ر وه‌شانێکی تازه.

تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه بریتین له:
١. دیاریکردنی پێڕستی به‌شه‌کان
٢. گه‌ڕان بەدوای فه‌رمووده و لێکدانه‌وه‌ی فه‌رمووده
٣. هه‌ڵگرتنی فه‌رمووده له به‌شی لیستی دڵخوازه‌کان
٤. گۆڕینی خه‌تی فه‌رمووده به شێوازێك که به‌کارهێنه‌ر ده‌یه‌وێ
٥. گۆڕینی به‌رگی فه‌رمووده
داگرتنی ساباتی فه‌رمووده
١. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ئه‌م به‌رنامه‌یه بخه‌یته كار، ده‌بێ له‌پێشدا پرۆگرامی Microsoft .NET Framework داگری و دایمه‌زرێنیت.
به‌سته‌ری به‌رنامه: http://www.microsoft.com/downloads/details.aspx?displaylang=en&FamilyID=0856eacb-4362-4b0d-8edd-aab15c5e04f5
٢. ئه‌گه‌ر حه‌زت کرد جۆری خه‌ت و قه‌باره‌ی خه‌ت بگۆڕی، له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه فۆنته کوردییه‌کان داگره.
http://kurditgroup.org/download/1415
____________________________________________
تکا ده‌که‌ین له خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان با ڕاسته‌وخۆ ئاماژه بکه‌ن بۆ ئه‌م به‌سته‌رە http://dangiislam.org/download/122 بۆ داگرتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه. به‌و شێوه یارمه‌تی به‌کارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه ده‌ده‌ن که هه‌رکات ئاگای له نوێکارییه‌کانی ئه‌م بەرنامەكە بێت و وه‌شانێك دابه‌زێنێت دوور بێت له هه‌ر کێشه‌یه‌ك.




