مووه‌کانی ده‌موچاو حوکمی لابردنیان.
ئايا پياو مووى ده‌موچاوى لابات گوناهه؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
مووی ده‌موچاو چه‌ند جۆرێکه؛ برۆیه‌کان دروست نییه لابردنیان، به‌ڵام نیوانی برۆیه‌کان به خیلافه‌وه دروسته لاببرێن. هه‌رچی ڕیشه(ئه‌و چڕه مووانه‌ی له‌سه‌ر ڕوومه‌ته‌کانن و کۆتای‌یان دێت به ژێری چه‌ناگه و شه‌ویلگه‌ی خوارێ، هه‌موو زانایان یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ری که حه‌رامه تاشینی، به‌ڵام خیلافیان هه‌یه له ڕاده‌ی درێژییه‌که‌ی.
سمێلیش ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ڕیشدا بتاشرێت حه‌رامه چونکه چاولێکردنی بێباوه‌ڕانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕیش بهێلرێته‌وه، به خیلافه‌وه تاشینی سمێڵ دروسته له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی پێیان وایه فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ سنوردارکردنی سمێڵ بریتییه له تاشینی(بۆچوونی حه‌نه‌فییه‌کانه). ده‌توانی ئه‌م وه‌ڵامه‌ش بخوێنیته‌وه ٨٤١ .
ئه‌وانه‌ی لێ ده‌رچێ، مموه‌کانی تر دروسته هه‌مووی لاببرێن، وه‌کو مووی گوێیه‌کان و ناوچه‌وان و سه‌رلووت و ده‌ورووبه‌ری و هه‌روه‌ها له سه‌روو ڕوومه‌ته‌کانه‌وه هه‌تاوه‌کو لای چاوه‌کان. مووی مل و پشته ملیش دیسان دروسته لاببرێن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.