سه‌له‌فییه‌کانی کوردستان چۆنن؟
السلام عليکم! ڕای ئێوه چۆنه له‌باره‌ی سه‌له‌فی کورد؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سه‌له‌ف واته پێشینان. ئێمه قه‌بووڵمانه و هیوادارین خوا له‌گه‌ڵ پێشینانمان حه‌شرمان بکات، چونکه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێکردووین له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌وان بین. سه‌له‌ف واته ده‌ستگرتن به قورئان و سوننه‌ته‌وه، پێشنه‌که‌وتنی فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). هه‌ر چوار مه‌زهه‌بیش به سه‌له‌ف ده‌زانین به‌ڵام قورئان و سوننه‌ت له‌سه‌روو هه‌موویانه و ئه‌وانیش وایان فه‌رمووه. سه‌له‌فی کورد بێ یان عه‌ره‌ب و هه‌ر گه‌لێکی تر به‌ته‌نها به پڕوپاگه‌نده و ئیدیعا نابێت، چونکه هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌ده‌م بڵێت من شوێنکه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌رم! به‌ڵام بێ گومان ئه‌گه‌ر له گوفتار و کرداریدا پێچه‌وانه‌ی قورئانی خوا و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بوو، ئه‌و کاته ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه و لێی قه‌بووڵ ناکرێت.
سه‌له‌فییه‌کانی کوردستانیش (ئه‌وانه‌یان زیاتر به مه‌دخه‌لی ناسراون) خیلافمان نییه له‌گه‌ڵیان ده‌رباره‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌ستگرتن به قورئان و سوننه‌ته‌وه یاخود په‌یوه‌ستبوون به ڕێگای سه‌له‌فی ساڵحمان، به‌ڵام ئه‌وان له هه‌ندێك باسی عه‌قیده‌دا تێکه‌وتوون، وه‌کوو دۆستایه‌تی و دژایه‌تیکردن (الولا‌ء والبراء) و ده‌کردنی کرده‌وه له ئیمان ئه‌ویش له حوکمدا چونکه له نه‌زه‌ردا ده‌ڵێن کرده‌وه به‌شێکه له ئیمان. به‌ڵام وه‌لایه‌تیان ئاشکرا ده‌که‌ن بۆ ده‌سته‌ڵاتدار و کاربه‌ده‌ستێکی نوێژنه‌که‌ر و به موسڵمانی ده‌ناسن، له‌کاتێکدا نوێژنه‌که‌ر له‌لایان کافره!
له وه‌لایه‌تیشیان بۆ موسوڵمان دیسان به‌هه‌ڵه چوون، به‌ئاشکراش ئه‌وه‌یان لێ دیاره به‌وه‌ی دژایه‌تیی کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کان ده‌که‌ن و له‌به‌رچاوی ناحه‌زان و بێباوه‌ڕان له‌سه‌ریان ده‌خوێنن. ئه‌وان ده‌رباره‌ی حاکم و کاربه‌ده‌سته عه‌لمانییه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وانه والی و حوکمڕانی ئێمه‌ن و نابێت له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی نه‌سیحه‌تیان بکه‌ین به‌ڵكوو ده‌بێت له په‌نهانی و ته‌نها له‌لای خۆیان! (خوا ده‌زانێت ئه‌وه‌شیان کردووه یان نا!!) به‌ڵام بۆ براکانی خۆیان به دروستی ده‌زانن له‌به‌رچاوی ناحه‌ز و دوژمن له هه‌موو ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه عه‌یب و نوقسانی و هه‌ڵه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ن، که بێ گومانیش زۆرێك له‌و ناکۆکییه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ری کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کان به‌گشتی خیلافه (ئیجماع نییه) یان لادان و تێنه‌گه‌یشتنی خۆیانه یاخود زه‌بروه‌شاندنه و ته‌نها به‌داخه‌وه ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ره‌ی عه‌لمانییه‌ت و بێباوه‌ڕان و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئیسلام لاواز بێت!
به‌ڵام جێی باسه ئه‌وه‌ش بڵێین که؛ سه‌له‌فی تریش به‌ده‌ر له‌وان هه‌ن و خزمه‌تی خۆیان به ئیسلام و موسوڵمانان به‌رده‌وام کردووه، ئه‌وجا یان که‌سانی تاك و ده‌سته‌برای به‌ڕێزن و له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کانن، یاخود له‌ناو کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کانن و کاری خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌لەف پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.