کۆرپه‌له ئه‌گه‌ر له‌بار چوو، چۆن بنێژرێت؟
بسم الله الرحمان الرحيم به ريزان سلاوي خوداي كه وره تان لي بيت.... ئايا ئه‌گه‌ر منداڵ له‌بار بچێت ياخود له سكدا بمرێت دوایی ده‌ربهێندرێت ئيتر له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت پێش له دايكبوون، ئايا مه‌رجه ئه‌و منداڵه بنێژرێت؟ ئايا دروسته بدرێت به خه‌سته‌خانه بۆ نمونه ئه‌وان به كۆمه‌ڵ بينێژن يان هه‌ر ته‌صه‌روفێكي پێوه بكه‌ن؟ سوپاس بۆ وه‌ڵام.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
کۆرپه‌له ئه‌گه‌ر له‌بار بچێت له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه، یان ئه‌وه‌یه له پێشی گیانله‌به‌ربوونه یاخود له دوایه‌تی، ئه‌گه‌ر له پێشی چوارمانگ بوو واته هێشتا گیانی به‌به‌ردا نه‌کرا بوو، ئه‌وا شۆردن و کفن و گۆری ناوێ، به‌ڵکو ده‌کرێ له هه‌ر جێیه‌ک بنێژرێ ئه‌گه‌ر گۆرستانیش نه‌بێ و ته‌نها شاردنه‌وه‌ی له شوێنێکی پاک و دوور له هه‌ڵدانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای چوار مانگیی بوو ئه‌وا ڕۆحدار بووه له‌به‌رئه‌وه ده‌شۆرێ و کفنی له‌به‌ر ده‌کرێ و نوێژی له‌سه‌ر ده‌کرێ و له گۆرستانی موسوڵمان ده‌نێژرێت، هه‌روه‌ها په‌سه‌نده مه‌ڕیشی بۆ سه‌رببڕێ(بۆ کور دووان و بۆ کچ یه‌ک) به‌ڵام ئه‌مه‌یان خیلافی له‌سه‌ره و ده‌کرێ ئه‌نجام نه‌درێ به تایبه‌تی بۆ خێزانێک ده‌ستکورت بن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به خه‌سته‌خانه‌یه‌ک ڕابسپێردرێ هه‌تاوه‌کو ئه‌وان به‌و کاره هه‌ڵسن، ئه‌گه‌ر کۆرپه‌ی بێ‌گیان بوو و ئه‌وانیش جێی متمانه بن له‌وه‌ی بینێژن له جێیه‌کی پاک، به‌ڵێ دروسته و جائیزه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رپشك بکرێن چۆنیان بوێ سه‌ربه‌ست بن له هه‌ڵسوکه‌وت کردن پێیه‌وه، کارێکی ناباشه و نه‌کرێ چاکه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.