بابه‌ت بنێره پێوه‌ندی بکه گۆڕینی فۆنت ته‌خته‌کلیلی کوردی
ده‌نگی ئیسلام
٣٠-ڕه‌بیعی یه‌كه‌م-١٤٣٣ك
  • ماڵه‌وه‌
  • هاوپۆڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كان

    قورئانی پیرۆز

    فه‌رمووده‌کان

    پێغه‌مبه‌ری خوا

    پێغه‌مبه‌ران

    یارانی پێغه‌مبه‌ر

    شوێنکه‌وتووان

  • دۆسیه‌ی مانگه‌ ئیسلامییه‌کان

    ڕه‌جه‌ب

    شه‌عبان

    ڕه‌مه‌زان

    شه‌وال

    زیلحیججه‌

    موحه‌ڕه‌م

  • بیروباوه‌ڕی مسوڵمان

    عه‌قیده‌ی ته‌حاوی

    فتح المجید

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر

    باوه‌ڕ به‌ غه‌یب و په‌نهان

    بابه‌تی گشتی

  • ئافره‌ت و خێزان

    په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ

    مافه‌کانی خێزاندارێتی

    باڵاپۆشیی

    مافی ئافره‌ت

    فره‌ژنیی

  • بۆنه‌كان

    ئاهه‌نگگێڕان به‌ جێژنی بێباوه‌ڕان

    یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر

    بابه‌تی گشتیی له‌ سه‌ر جێژن

    جێژنی خۆشه‌ویستی

  • ئایینی و فیكری و مه‌زه‌بییه‌كان

    جووله‌که

    ئێزیدییه‌کان

    سۆفی و سۆفیگه‌رێتی

    شیعه‌ی ڕافیزی

    دیموکڕاسییه‌ت

    عه‌لمانییه‌ت

  • په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز

    شێوازی بانگه‌واز

    چۆن بانگه‌واز بکه‌ین بۆ لای خوا

    داهاتوو بۆ ئیسلامه

    كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌لی له‌ بانگه‌وازدا

    فه‌رمان به‌ چاکه‌ و جڵه‌وگیری له‌ خه‌راپه‌

سه‌یری ئه‌مانه‌ش بکه

سێ به‌سێ ته‌ڵاقی لێخواردووه‌ که‌ ته‌له‌فۆن نه‌کات بۆ خوشکه‌زاکه‌ی.

ته‌ڵاقی گرێدراو..

ته‌ڵاقی گرێدراو به‌ستراوه‌ به‌ ڕوودانی ئه‌و شته‌ی پێوه‌ی گرێدراوه‌.

 

به‌شه‌کانی تری پرسیار و فه‌توا

  • دوایین پرسیاره‌کان
  • خشته‌ی به‌شه‌کان
  • پرسیار بنێره
 
پرسیار و فه‌توا
  • حوکمی نوێژی به‌کۆمه‌ڵی دووه‌م یان زیاتر.
  • ڕاست نییه‌ دونیا له‌به‌ر خاتری پێغه‌مبه‌ر دروست کرا بێت!!
  • دانیشتن له‌ چێشتخانه‌یه‌ک حه‌رامی تێدا بێت. وه‌کو گۆشتی به‌راز.
  • هه‌ستکردن به‌ هه‌بوونی سیحر پێویستی به‌ دڵنیایی و دیاریکردنه‌.
  • ئامۆژگاری بۆ خوشکێک ده‌یه‌وێ باڵاپۆشی بکات.
خشته‌ی به‌شه‌کان » شه‌رعزانی/ خێزان » جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد » ته‌ڵاق » جۆره‌کانی ته‌ڵاق » ته‌ڵاقی هه‌ڵواسراو(گرێدراو)(٤)

قه‌باره‌ی تێکست + -

     

ته‌ڵاقی گرێدراو له‌کاتی تووڕه‌یی

ژماره‌ی پرسیار:3221
خوێنراوه‌ته‌وه‌:٣٢٦

سڵاو. ئه‌من له‌كاتی تووڕەیییه‌كی زۆردا وتم به خێزانم: "هه‌ر سێ ته‌ڵاقم كه‌وێت ئه‌گه‌ر تا دوای ١٣ی مانگ به‌ده‌ر ئيشی ژن و ميردايەتيت له‌گه‌ڵ بكه‌م." دوای ئاشتبوونەوه، دوو ٣-٤ ڕۆژ به ويستی خێزانم پێکه‌وه خه‌وتين؛ تەكليف چیيه؟

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

تووڕه‌یی سێ حاڵه‌تی هه‌یه‌: ئه‌گه‌ر زۆر تووڕه‌ بیت و نه‌زانی چیت وتووه‌، ئه‌میان ته‌ڵاق ناکه‌وێنێت. خۆ ئه‌گه‌ر زۆر تووڕه‌ بیت و ئاگات لێیه‌ چیت وتووه‌ به‌ڵام مه‌به‌ست خودی ته‌ڵاقه‌که‌ نه‌بووه‌، به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه‌ و ترساندنه‌، ئه‌مه‌شیان دیسان نایکه‌وێنێت. وه‌ ئه‌گه‌ر تووڕه‌بوونێکی ئاسایییه‌ و ئاگاداریت چیت وتووه‌ و مه‌به‌ستت هه‌بووه‌، ئه‌میان پێیده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ وه‌کوو تووڕه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یشه‌ به‌ گرێدانی ئه‌نجامدانی شتێک یان ئه‌نجامنه‌دانی، که‌ ئه‌مه‌یان پێیده‌وترێت ته‌ڵاقی هه‌ڵواسراو یان به‌ستراو. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ت ئه‌نجام دا، ئه‌وا ته‌ڵاقه‌که‌ ده‌که‌وێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت، نایکه‌وێنێت هه‌تاوه‌کوو په‌یوه‌ستیت به‌و گرێیه‌وه‌ بمێنێت. بۆ سه‌لامه‌تی و ڕه‌حه‌تیی دڵت ده‌بوایه‌ هه‌تاوه‌کوو ئه‌و ڕۆژه‌ خۆت دوور بگریت له‌ کاری سه‌رجێیی و جیماع. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌پێشی ئه‌و ڕۆژه‌ جیماعتان کردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر داوای خێزانیشت بووبێت، به‌ڵام گرێکه‌ت شکاندووه‌ و به‌مه‌ش ته‌ڵاقی پێده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت دوای ئه‌و به‌رواره‌یه‌ و جیماعت ئه‌نجام داوه‌ له‌گه‌ڵ خێزانت، بێ گومان ته‌ڵاقت که‌وتووه ‌(یه‌ک دانه‌).

له‌لای ئێمه‌ش وه‌کوو بۆچوونی دروستتر ته‌ڵاقی سێبه‌سێ به‌ دانه‌یه‌ك حیسابه‌، چاککردنیشی ته‌نها بڵێی ئه‌وا تۆم گێڕایه‌وه‌ یان به‌ جیماعێك ده‌بێت و هیچی تری ناوێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌ڵاقدانه‌ یه‌که‌م جار بووه‌، ئه‌وه‌ دووانی ترت ماوه‌ و وریابه‌ ماڵ له ‌خۆت تێك مه‌ده‌ و یاری مه‌که‌ن به‌ ته‌ڵاق و ته‌ڵاقدان.

دیسانه‌وه‌ش ئه‌وه‌یان ده‌ڵێینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تووڕه‌ییه‌که‌ت زۆر بووه‌ و مه‌به‌ستت ته‌ڵاقدان نه‌بووه‌ به‌ڵکوو ترساندنی یان فشارخستن بووه‌ له‌سه‌ری، ئه‌ویان ته‌ڵاقی پێناکه‌وێت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

 
ده‌نگی ئیسلام © ١٤٣٣ك - ٢٠١٢ز
Developed by iwebtek