حوکمی نوێژی به‌کۆمه‌ڵی دووه‌م یان زیاتر.
سلام علیکم تکایە زۆر زەرورین. ئێمە کۆمەڵێک خویندکارین فریای نوێژی جەماعەت ناکەوین لەبەر دەوام ئایا دروستە دواتر پێکەوە لە مزگەوت نوێژ بە جەماعەت بکەین چونکە هەندێک دەڵێن نوێژی جەماعەتی دووەم دروست نییە..
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
نوێژی به‌کۆمه‌ڵی دووه‌م و یان زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویسته، زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر بکرێته عاده‌ت و ڕێکه‌وتنێک بێت له‌لایه‌ن که‌سانێکی دیاریکراوه‌وه یاخود عاده‌تێک بێت له مزگه‌وتێک که هه‌موو کات فڵانه نوێژ دوو یان زیاتر قامه‌تی به‌کۆمه‌ڵی بۆ ده‌کرێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی بوترێ هه‌موو ڕۆژێک له دوای جه‌ماعه‌تی یه‌که‌م له فڵان کاتدا دووه‌م جار هه‌مان نوێژ به کۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێته‌وه، له‌م دوو حاڵه‌تدا نادروسته و ڕێگری لێ کراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی کارێکی وه‌ها بیدعه‌یه و له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵاندا نه‌کراوه!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ ڕێکه‌وتن بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی له دوای ته‌واوبوونی نوێژه‌که که‌سانێک دێن نوێژیان نه‌کردووه و بیانه‌وێ به کۆمه‌ڵی ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌مه‌یان جێی ناکۆکی نێوان زانایانه، ڕای په‌سه‌ندیان ئه‌وه‌ی که دروسته له‌به‌ر هه‌ندێک هۆ و به‌ڵگه:
1. فه‌زڵ و پاداشتی نوێژی به‌کۆمه‌ڵ، که بێگومان له نویژی تاک خێری زیاتره. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی" صلاة الرجل مع الرجل أزكى من صلاته وحده ، وصلاته مع الرجلين أزكى من صلاته مع الرجل ، وما كان أكثر فهو أحب إلى الله '' رواه النسائي والترمذي. واته: نوێژی که‌سێک له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر(به کۆمه‌ڵ) باشتر و چاکتره وه‌ک له‌وه‌ی به‌ته‌نیا ئه‌نجامی بدات، وه نوێژی له‌گه‌ڵ دووان باشتره له نوێژی له‌گه‌ڵ یه‌کێک، و چه‌ندێک زیاتر بوون له‌لای خوا خۆشویستره.
2. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) جارێکیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له هاوه‌ڵانی له مزگه‌وت دانیشتبوون، پیاوێک هات و ویستی نوێژ بکات، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئاده‌ی کێ له ئێوه هه‌ڵده‌ستێ و به‌خشینێک له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه بکات!؟ مه‌به‌ست پێی ئه‌وه بوو هه‌ستێ نوێژی به کۆمه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات..." أن الرسول صلى الله عليه وسلم كان جالسا ذات يوم مع أصحابه ، فدخل رجل بعد أن انتهت الصلاة، فقال: من يتصدق على هذا فيصلي معه ؟ فقام أحد القوم فصلى مع الرجل . "رواه الترمذي.
3. نوێژ له مزگه‌وتێکی سه‌ر ڕێگا و بازاڕ جیاوازی هه‌یه وه‌ک له مزگه‌وتێکی گه‌ڕه‌کێک یان شوێنێکی تر، به سروشتی حاڵ مزگه‌وتی بازاڕ و نزیكی شوێنه گشتییه‌کان، به‌رده‌وام خه‌ڵکانێک سه‌ردانی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌کانیانی تێدا ڕاپه‌ڕێنن به حوکمی ئه‌وه‌ی پاساویان هه‌بووه و نه‌یانتوانیوه له کاتی جه‌ماعه‌تدا ئاماده‌بن، بۆ ئه‌وم حاڵه‌ته بێگومان زیاتر له نوێژێکی به کۆمه‌ڵی تێدا ده‌کرێ و ئه‌وه‌ش باشتر و خوازیاتره له‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان نوێژه‌کانیان بۆ خۆیان ئه‌نجام بده‌ن!!
حاڵه‌تی ئێوه‌ش وای ده‌بینین پاساوه‌که‌تان قه‌بووڵ بێت، بۆیه پشت به‌خوا نوێژی به‌کۆمه‌ڵتان قه‌بووڵه و شه‌رعییه، به‌ڵام هه‌رچی ده‌توانن درێخی مه‌که‌ن له ئاماده‌بوونی نوێژی به‌کۆمه‌ڵی یه‌که‌م، یان ئه‌گه‌ر له زانکۆ‌دا جێگه‌یه‌ک تایبه‌ت کرابوو بۆ نوێژ هه‌ر له‌وێدا نوێژی به‌کۆمه‌ڵی خۆتان ئه‌نجام بده‌ن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.