فه‌رهه‌نگۆکی ده‌نگی ئسیلام
ئه‌فلاتۆن: له فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانه. قوتابی سوقرات و مامۆستای ئه‌رستۆ بووه. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌فلاتوونییه‌تی كۆنه. له ساڵی (٤٢٧پ.ز) له‌دایك بووه و له ساڵی (٣٤٧پ.ز) مردووه.
ئه‌فلاتون: له فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانه. قوتابی سوقرات و مامۆستای ئه‌رستۆ بووه. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌فلاتوونییه‌تی كۆنه. له ساڵی (٤٢٧پ.ز) له‌دایك بووه و له ساڵی (٣٤٧پ.ز) مردووه.
ئه‌فلاتوون: له فه‌یله‌سووفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنانه. قوتابی سوقرات و مامۆستای ئه‌رستۆ بووه. دامه‌زرێنه‌ری ئه‌فلاتوونییه‌تی كۆنه. له ساڵی (٤٢٧پ.ز) له‌دایك بووه و له ساڵی (٣٤٧پ.ز) مردووه.
ئه‌فریقا: یه‌كێك له كیشوه‌ره‌كانی جیهانی كۆنه، ئه‌كه‌وێته نیوه‌ی خوارووی گۆی زه‌وی، به نیوه‌ڕاستی هێلی یه‌كساندا ده‌ڕوات، له سه‌روه‌یه‌وه ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، ده‌ریای سوور‌و ده‌ریای عه‌ره‌بی و ده‌ریالوشی هیندی له ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه‌یه‌تی، وه ده‌ریالوشی ئه‌طله‌نطی و هیندیش له خوارویه‌وه‌یه‌تی، له ڕۆژئاواشیه‌وه ده‌ریالوشی ئه‌طله‌نطیه هه‌روه‌ها.
ئه‌فغانستان: ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامییه له ئاسیای ناوه‌ڕاست. له خوارووی توركستان، له نێوان پاكستان و ئێران و چیندایه. كابول پایته‌ختێتی.
ئه‌كتیڤیتی: activity، چالاکی
ئه‌لبانی: عه‌لامه‌ی فه‌رمووده‌ناس، موجه‌دید، شاره‌زای سه‌له‌فی، باوكی عبدالرحمن محمد ناصرالدین كوڕی نوحی نه‌جاتی بنه‌ڕه‌ت ئه‌لبانی، له وڵاتی ئه‌لبان له ساڵی (1334)ك له دایك بووه، له ژێر چاودێری باوكی كه یه‌كێك بووه له زانایانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌لبانیا گه‌وره بووه، خێزانی شێخ له ژێر ده‌ستی عیلمانیه‌تی شیوعی ئه‌و وڵاته كۆچیان كردووه، فێری زانستی شه‌رعی بووه لای زانایانی سه‌رده‌می خۆی له وڵاتی شام و وازی له خوێندنی نیزامی هێناوه، خه‌ركی زانیاری شه‌رعی بووه خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، تا خوای گه‌وره ده‌رگای لێكرده‌وه‌و بووه تاكه‌كه‌سی سه‌رده‌می خۆی، ئیتر كه‌وته نوسین و دانان و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كردی كه‌سانی جگه له‌و لێی بێ‌توانا بوون، به‌و عیلمانه ناوبانگی ده‌ركرد، پاش ئه‌وه‌ی نوسین و دانراوێكی ئیجگار زۆری له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له پاش خۆی به جێ هێشت، به ڕه‌حمه‌ت بێ له ساڵی (1419)ك وه‌فاتی كرد.
ئه‌مه‌ریكا: هه‌ردوو كیشوه‌ری نێوان دوو قوتبه‌كه له خۆ ده‌گرێت، كه له كیشوه‌ره نوێیه‌كانی جیهانن، نیوه‌ی رۆژئاوای زه‌وی داده‌پۆشێت، ئه‌كه‌وێنه نێوان زه‌ریای ئه‌تله‌سی له ڕۆژهه‌ڵات و زه‌ریای ئارام له ڕۆژئاوا وه له نێوان هه‌ردوو زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی سه‌رو و خوارووه، هه‌ردوو زه‌ریای ئارام و ئه‌تله‌سی دایپۆشیوه، شێوه‌ی سێ قۆچكه‌ی هه‌یه: ئه‌مریكای سه‌رو و ئه‌مریكای خواروو، له نێوانیشاندا جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته.
ئه‌مریكا: هه‌ردوو كیشوه‌ری نێوان دوو قوتبه‌كه له خۆ ده‌گرێت، كه له كیشوه‌ره نوێیه‌كانی جیهانن، نیوه‌ی رۆژئاوای زه‌وی داده‌پۆشێت، ئه‌كه‌وێنه نێوان زه‌ریای ئه‌تله‌سی له ڕۆژهه‌ڵات و زه‌ریای ئارام له ڕۆژئاوا وه له نێوان هه‌ردوو زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی سه‌رو و خوارووه، هه‌ردوو زه‌ریای ئارام و ئه‌تله‌سی دایپۆشیوه، شێوه‌ی سێ قۆچكه‌ی هه‌یه: ئه‌مریكای سه‌رو و ئه‌مریكای خواروو، له نێوانیشاندا جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته.
ئه‌نه‌س: ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكی كوڕی النضری ئه‌نصاری خه‌زره‌جی. ده ساڵ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری كردووه (صلی الله علیه وسلم). ساڵی (٩٢ك) وه‌فاتی كردووه و وتراویشه له (٩٣ك)دا بووه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی له سه‌د ساڵ تێپه‌ڕی كردبوو.



