فه‌رهه‌نگۆکی ده‌نگی ئسیلام
- ١
ئامینه: دایكی پێغه‌مبه‌ره (صٍلی الله علیه وسلم). به‌ڕێزترینی ئافره‌تانی قوره‌یش بوو له پشت و نه‌سه‌ب و پایه‌دا. مامی وه‌هیبی كوڕی عه‌بدولمه‌ناف به‌خێوی كردووه و عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدولموته‌لیب هێناوێتی. له‌ویش پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) لێ بووه. له ساڵی (٥٧٦)ی ز مردووه، كه له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صٍلی الله علیه وسلم) ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووه.
ئایدیۆلۆجی: ideology، بیرۆکه، چه‌مکگه‌لێکی ڕێکخراو به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به مرۆڤ یان تاك و تاقم و که‌لتوور؛ بیرۆکه‌گه‌ل و ئامانجگه‌لێك که به‌رنامه‌یه‌کی ڕامیاری-کۆمه‌ڵایه‌تی پێك بهینێت.
ئاجری: پێشه‌وا ئه‌بووبه‌كر كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی حوسه‌ینی به‌غدادی. فه‌قیهی شافعی-په‌یڕه‌و و فه‌رمووده‌ناس. خاوه‌نی كتێبی (الشريعة). له ساڵی (٣٦٠ك) وه‌فاتی كردووه.
ئارنۆڵد توينبی: ئارنۆڵد توینبی مێژوونووسێكی ئینگلیزییه. ئینگلیز به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مێژوونووسانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
- ١



