فه‌رهه‌نگۆکی ده‌نگی ئسیلام
اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم: كێتێبێكی به نرخ و پیرۆزه شێخی ئیسلام ئه‌حمه‌د كوڕی عبدالحلیم ئیبن ته‌یمیه به درێژی باسی مه‌سه‌له‌ی خۆبه‌ریكردن له كافران (البرا‌ء من الكافرین)ی تێدا باسكردووه.
الفلاسفة: فه‌لسه‌فه وشه‌یه‌كی یۆنانیه به مانی حیكمه‌ت و دانایی دێت، خاوه‌نه‌كانی پێناسه‌ی ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی: كه تێڕوانینێكی ژیریانه‌ی ئازادله هه‌موو كۆت و ده‌سه‌ڵاتێك كه بسه‌پێ به سه‌ریدا، وه بڵاوكردنه‌وه بیر‌و ڕاكانی هه‌رچه‌ند له نێوان ئه‌وو ئاین یان خوو نه‌ریتی به‌رچاودا جیاواز بێ.. كۆمه‌ڵێكی بێ باوه‌ڕن و ده‌رچوون له هه‌موو ئاینه‌كان، نه باوه‌ڕیان به خوا‌و نه به فریشته‌كان و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی هه‌یه.
الفاطمية: ئه‌سڵ و بنچینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسماعلیه، له سه‌ر ده‌تسی الحسن كوڕی حوشب ده‌ركه‌وت كه ده‌وڵه‌تی ئیسماعیلی له یه‌مه‌ن له ساڵی (266)ك دامه‌زراند، پاشان یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسماعلیان له تونس دانا پاشانیش له میسر، پاشان بوون به دوو به‌شه‌وه بۆ نه‌زاری ڕۆژهه‌ڵات و موسته‌علی ڕۆژئاوا، پاشان فاطمی موسته‌علی به یارمه‌تی صوله‌یحییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی گرت به سه‌ر میسر‌و حیجازو یه‌مه‌ندا.
الفتوحات المكية: ناوی (الفتوحات المكية في معرفة الأسرار المالكية و الملكية)یه، كتێبێكه له ته‌سه‌ووف و زانستی ده‌رووندا، خاوه‌نه‌كه‌ی(محي الدين أبي بكر محمد بن علي بن أحمد الطائي الحاتمي) به ناوبانگ به (ابن عربي)یه.
الفتاوى الظهيرية: كتێبێكه له سه‌ر فه‌توادان له سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌حناف
الفخر الرازي: موحه‌ممه‌د كوڕی عه‌مری كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی حوسه‌ینی ته‌میمی به‌كری، فخر الدینی ڕازی، له پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كانه، له ساڵی (554)ك له دایك بووه، كه‌سێكی قسه‌بێژ-متكلم-و فه‌قیه و ئوسوڵی بووه، له ساڵی (606)ك وه‌فاتی كردووه
الفرقة الناجية: ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه
الفرقة الناجية المنصورة: ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
القومية: بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی هزری توندڕه‌وو ده‌مارگیره، بانگه‌شه‌ی پیاهه‌ڵدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراو ئه‌كات به سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كانی تردا، ئه‌م بیرۆكه‌یه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌ركه‌وت و هاته كایه‌وه، له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و (ئه‌وانی دیكه‌ش)، بانگه‌شه‌ی پیاهه‌ڵدان و به پیرۆزرڕاگرتنی عه‌ره‌ب و دانانی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی ده‌كرد بۆیان، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ده‌ركه‌وت، كه ئه‌ویش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ڕۆژئاوایی بوو كه له‌وه‌و پێش له ئه‌وروپادا دروست ببوو.
القدرية: پاڵدراوه بۆ لای قه‌ده‌ر، كۆمه‌ڵێكی كه‌لامین خاوه‌ن كۆمه‌ڵه چه‌مك و مه‌فاهمێكی هه‌ڵه‌ن له تێكه‌شتن له قه‌ده‌ر، به شێوه‌یه‌ك گومانیان وا ئه‌برد كه به‌نده سه‌ربه‌خۆیه له ویست و ئیراده‌ی و توانای خۆیداو خوا هیچ ویست و مه‌شیئه‌ت و دروستكردنێكی نیه له كرده‌وه‌كانیدا، ڕۆچووه‌كانیان ئنكاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه خوا علیم وزانستی له‌وه پێشی هه‌بێ، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش كه قسه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر كرد‌و ده‌ری خست ( معبد الجهني) بوو



