هێڵی ئاسمانیی سەعوودیه گه‌شته ئاسمانییه‌کانی بۆ سووریا ڕاگرت
دەنگی ئیسلام: ڕیاز/ یووبی‌ئای: کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عه‌ره‌بستانی سەعوودی ڕایگه‌یاند که ته‌واوی گه‌شته‌کانی خۆی بۆ سووریا پاش دابه‌زینی ڕێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ ئه‌و وڵاته به‌هۆی ڕووداوه خوێناوییه‌کانی ئه‌م دوایییه‌وە، ڕاگرت.
ڕۆژنامه‌کانی سەعوودیه وته‌ی "عه‌بدوڵڵا ئه‌لئه‌جهه‌ر"ی جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمپانیای ناوبراویان بڵاو کرده‌وه، که وتویه‌تی: "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که بلیتی کڕاویان هه‌یه، نرخه‌که‌یان بۆ ده‌گێڕدرێته‌وه یان ده‌توانن گه‌شته‌که‌یان بگۆڕن بۆ هه‌ر شوێنێکی تر له جیهان بێ ئه‌وه‌ی زیاده‌ی تری بخرێته سه‌ر."
حکوومه‌تی شانشینیی عه‌ره‌بستانی سەعوودی پێشووتر چه‌ندین جار هاووڵاتییانی خۆی ئاگادار کردۆته‌وه له‌وه‌ی که سه‌فه‌ر بۆ سووریا ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌هۆی گرژیی بارودۆخی ئه‌و وڵاته.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که پێشتر هێڵی ئاسمانیی سەعوودیه هه‌فتانه ١٠ گه‌شتی ئاسمانیی بۆ سووریا ئه‌نجام ده‌دا، پاشان دوای ده‌ستپێکردنی شۆڕش ژماره‌ی گه‌شته‌کانی دابه‌زاند بۆ ٦ گه‌شت له هه‌فته‌یه‌کدا، تا دوێنێ سێشه‌ممه ٢١/٢/٢٠١٢ گه‌شته‌کانی به‌ته‌واوی وه‌ستاند.