: ئايا موسیقا دروسته؟
: به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
به‌ڵی موسیقا حه‌رامه و گوێگرتنیش لێی گوناهه‌یه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ستی خۆت دێته گوێیه‌کانت له پڕێک.
مۆسیقا-جگه له ده‌ف ئه‌ویش به مه‌رجی خۆیه‌وه- به‌کۆی ڕای زانایان حه‌رامه و ئه‌وانه‌ش که ئه‌و ئیجماعه‌یان باسکردووه وه‌ک ئیمامی قورطوبی و ئیبن صه‌لاح و ئیبن ڕه‌جه‌بی حه‌نبه‌لی و ئیبن قه‌ییم و ئیبن حه‌جه‌ری هه‌یته‌می، ڕه‌حمه‌تی خوا له‌هه‌موویان بێت.
له‌سه‌روو ڕای زانایانیشه‌وه وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه(صلى الله عليه وسلم) که‌ده‌فه‌رموێت: "ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الخمر، والحر، والحرير، والمعازف" أخرجه البخاري.
واته/ له‌پاشه‌ڕۆژدا له ئوممه‌ته‌که‌م، په‌یداده‌بن خه‌ڵکانێک که داوای حه‌ڵاڵ کردنی خه‌مڕ و زینا و ئاوریشم(بۆ پیاوان) و مۆسیقا ده‌که‌ن.
به‌هێزترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر به‌حه‌رامبوونی مۆسیقا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه که ده‌فه‌رموێت(يستحلون) واته داوای حه‌ڵاڵکردنی ده‌که‌ن، یان حه‌ڵاڵی ده‌که‌ن که‌واته مانای وایه خۆی حه‌رامه بۆیه ده‌یانه‌وێت حه‌ڵاڵی بکه‌ن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|