: به ناوى خواى كه‌وره‌و میهره‌بان
من دوو ساله شووم كردووه ومناڵم نه‌بووه وه میرده‌كه‌م زورى حه‌ز له مناله كه له من بیبێت، سه‌ردانى دكتور ئه‌كه‌ین وه میرده‌كه‌م علاجى وه‌رگرت وه منیش علاج وه‌رئه‌گرم ئێستا هه‌ردووكمان تقریبا باشین به‌ڵام دكتور ئه‌ڵێت كه باشترین رێگه بۆ ئێوه مناڵى ئه‌نابیبه ئه‌مه ڕای چه‌ند دكتوریكه وه مێرده‌كه‌م حه‌ز ده‌كات وه كه‌س و كاریش حه‌ز ئه‌كه‌ن.
تیبینى:میرده‌كه‌م له خێزانى یه‌كه‌مى (مردووه) كچێكى هه‌یه وه لاى خۆمه زۆرى خزمه‌ت ئه‌كه‌م به‌ڵام مێرده‌كه‌م زۆر حه‌زى له مناڵه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه نووسیومه به تایبه‌تى له من بۆیه ئه‌م قسه‌یه ئه‌كه‌م بۆى نه‌ڵێن كه له‌وه ئه‌چێ به‌ته‌مابێ ژنى كه بێنێ، نه‌خیر ئه‌و منى زور خۆش ئه‌وێت.....زور سوباس. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
منداڵ پێکه‌وه‌نان به‌ڕێگه‌ی پیترانی ده‌ره‌کی(التلقیح الخارجي) له‌سه‌ر ڕای په‌سه‌ندی زانایان شه‌رعییه و جائیزه به‌ڵام به کۆمه‌ڵی مه‌رج و سووری خۆی.
پێش هه‌موو شتێک فه‌رموویانه که نابێت به‌کاربهێنرێت مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی زۆر ناچاریدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی پسپۆڕان بڵێن که ئه‌م خێزانه ته‌نها ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان له‌به‌ر ده‌سته بۆ پێکه‌وه‌نانی منداڵ.
پاشان ده‌بێت له‌لایه‌ن پسپۆڕ و پزیشکێکی شاره‌زای موسوڵمانی ئافره‌ته‌وه بێت، ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئافره‌تێکی ناموسوڵمان، ئه‌گه‌ر نه‌بوو پیاوێکی موسوڵمان ، دواتر پیاوێکی ناموسوڵمـان، چونکه ده‌رکه‌وتنی جه‌سته‌ی ئافره‌تێک له‌به‌ر ده‌م پیاوێك به‌پێی پێویست و ناچاری که شه‌رع دیاری کردووه ڕێی پێده‌دات، نه‌وه‌ک هه‌روا به ئاسانی و به‌بێ هیچ حیساب بۆکردنێک. له‌وه‌ش گرنگتر ده‌بێت ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌دات ته‌واو جێی دڵنیایی و متمانه بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕان له هێلکه و تۆوی ئه‌و ژن و مێرده‌دا نه‌کات، تۆوی پیاوێکی تر یاخوود هێلکه‌ی ئافره‌تێکی تر به‌کاربهێنرێت. ئه‌ویش له‌ه‌بر سه‌لامه‌تی نه‌سه‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌ک چونکه تێکه‌ڵبوونی نه‌سه‌ب له ئیسلامدا حه‌رامه.
له‌مه‌وه فه‌رموویانه که منداڵبوونی به ڕێگه‌ی لووله‌ک و پیترانی ده‌ره‌کی ته‌نها بۆ ژن و مێردێک له نێوانی خۆیان حه‌ڵاڵه، نه‌وه‌ک له نێوانی هه‌موو پیاو و ئافره‌تێک به ڕه‌هایی!
سه‌یری ئه‌م فه‌توایه‌ش بکه‌ن له‌و باره‌یه‌وه [url=http://www.dangiislam.org/v/content/besh/walam/id/979]٩٧٩[/url] هه‌روه‌ها [url=http://www.islamweb.net/ver2/Fatwa/ShowFatwa.php?Option=FatwaId&lang=A&Id=4380]ئیسلام وێب[/url] .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|