: سه‌لام
ئایا ڕه‌نگکردنی قژ و مێش کردنی حه‌ڵاڵه؟ نوێژی دروسته؟
ئایا لابردنی موو له کاتی بێ نوێژی دا دروسته؟
سوپاس.
: به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ڕه‌نگکردنی قژ بۆ ئافره‌تان به مێش وه‌کو حوکمی بۆیاخی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زیانی نه‌بێت و ڕێگری ئاو نه‌کات له گه‌یشتنی به مووه‌که ئه‌وا جائیزه و نوێژیشی دروسته، لابردنی مووی له‌شیش له هه‌رکاتێک بێت ئاساییه و ده‌گونجێ ئه‌گه‌ر له کاتی بێنوێژیش(فترة الحیض).
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|