: سه‌لامی خوای گه‌وره‌تان لێبێت: مامۆستای به‌ڕێز من به‌ته‌مانیم مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بگرم . له‌به‌ر وه‌زعی ته‌ن دروستیم و حامیله‌یم زۆر ته‌ندروستیم باش نیه من زۆر خۆم به خه‌جاڵت ده‌زانم به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره به‌ڕای جه‌نابتان من چجۆره عیباده‌تێک و خێر و حه‌سه‌نات بکه‌م باشه؟ به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم له باتی ڕۆژوو هه‌موو ڕۆژێک خواردنی فه‌قیرێک بده‌م من له نه‌رویج ده‌ژیم لێره فه‌قیر کوا؟ ده‌بئ پاره بنێرم بۆ فه‌قیری کوردستان؟ زۆر سوپاستان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر جوابی پرسیاره‌که‌م بده‌نه‌وه خوای گه‌وره‌ش خیرو پاداشتان بداته‌وه . وه داواکارم لێتان دوعای شیفام بۆ بکه‌ن . : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
خوشکی به‌رێز : خێر و حه‌سه‌نات زۆرن که بکرێن له هه‌موو کاتێك و به تایبه‌تی له مانگی ره‌مه‌زان، له وانه:
- قورئان خوێندن به تێگه‌یشتن. پێغه‌مبه‌ری خواش ده‌فه‌رموێ "اقرؤوا القرآ‌ن . فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه"رواه مسلم. واته/ قۆرئان بخوێنن، ئه‌و رۆژی قیامه‌ت شه‌فاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌کات.
- زیکری خوا. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ و الذاکرین الله کثیرا و الذاکرات .
- شاره‌زا بوون له دینی خوا به خوێندنی کتێبی ئایینی و هه‌روه‌ها به گوێ گرتن له وتاری ئایینی. پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێ "من يرد الله به خيرا يفقهه في الدين "رواه البخاري. واته/ ئه‌و که‌سه‌ی خوا چاکه‌ی بۆ بوێ له ئایین شاره‌زای ده‌کات.
- پابه‌ندبوون به نوێژی سوننه‌ت و به تایبه‌تی شه‌ونوێژ. پێغه‌مبه‌ری خواش ده‌فه‌رموێ " افضل الصلاة بعد الفریضة صلاة اللیل".
چاکه‌ش و جۆره‌کانی تری په‌رستن زۆره. خوای گه‌وره شیفات بۆ بنێرێ و بۆ هه‌موو موسڵمانێك.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|