: سلام علیکم
براده‌رێکم له مانگی ره‌مه‌زان توشی گوناه بوو. که ئه‌و گوناهه‌یش ئه‌وه‌بوو که ئه‌و له‌و مانگه پیرۆ‌زه ته‌ماشای کچی ده‌کرد وه جاری وایش توشی ئه‌وه بوو که به‌ده‌ستی خۆی ده‌ستپه‌رِی ده‌کرد. به‌ڵام هه‌موو مانگه‌گه ئه‌م گوناهه دووباره نه‌بۆوه، به‌ڵکوو 5-6 ڕۆژبوو. ئایا ئه‌وه ئه‌بێته هۆى به‌تاڵ كردنه‌وه‌ى ڕِۆژووه‌که‌ی؟ وه ئایا ئه‌بێت که‌فاره‌تی بداته‌وه؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
به‌ڵێ ڕۆژووی پێ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕای جومهوری زانایان و په‌سه‌نتر ته‌نها گێرانه‌وه‌ی ده‌وێ له‌گه‌ڵ تۆبه و ئیستیغفار، که‌فاره‌تی ناکه‌وێت.
بۆیه ده‌بێت ئه‌و ڕۆژانه بگریته‌وه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|