: سه‌لامی خواتان لێبێت من سه‌باره‌ت به ڕۆژوو ڵرسیارم هه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر له ڕه‌مه‌زان بخۆى ئه‌بێ بیگریته‌وه؟ ئه‌گه‌ر شه‌شه‌ڵان به‌ڕۆژوو بی له بری قه‌رزی ڕه‌مه‌زان، ئایا ته‌نها قهرزهكهت له‌سه‌ر لائه‌چێ یان خێری شهشهڵانهکهشت بۆ ئه‌نووسرێ چونكه گرتنی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵ شه‌شه‌ڵان وه‌ك وایه ساڵه‌که به‌ڕۆژوو بی ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌شی بگرم؟ خوا ڵاداشتان باته‌وه، تكایه ئه‌گه‌ر بكرێ زوو وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، سوڵاستان ده‌كه‌م. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رزه گرتنی، ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێکی لێ نه‌گیرێت، گێڕانه‌وه‌ی واجبه، ئه‌گه‌ر پاساوی هه‌بوو گوناهی له‌سه‌ر نابێت و به‌پێی حاڵه‌تی خۆی یان ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت یان گێڕانه‌وه و فیدیه یاخوود ته‌نها فیدیه، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر به‌بێ پاساویش نه‌یگرتبوو، ئه‌وا جگه له گێڕانه‌وه‌ی گوناهێکی گه‌وره‌ی کردووه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵه‌که‌ش به‌ڕۆژوو بێت خێری وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی ناگاته‌وه! ده‌بێت تۆبه و ئیستیغفاریش بکات.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت أَيَّاماً مَّعْدُودَاتٍ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ... [البقرة:١٨٤] لێره‌دا ئاشکرایه ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ر بوو. ڕۆژانێکی تر به‌ڕۆژوو ده‌بێته‌وه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی. ته‌نانه‌ت ئافره‌تی بێ‌نوێژ خوای گه‌وره داوای گێرانه‌وه‌ی نوێژه‌کانی لێ نه‌کردووه به‌ڵام داوای گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژووه‌کانی لێ کردووه، چونکه نوێژ هه‌میشه‌ییه و ڕۆژووش له ساڵێک مانگێکه.
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری دووه‌میش؛ نه‌خێر هه‌ریه‌که له ڕه‌مه‌زان و شه‌وال نییه‌تی خۆی ده‌وێ ناکرێت پێکه‌وه به یه‌ک نییه‌ت بگیرێن. باشتریش وایه له پێشدا قهرهکهت بده‌یته‌وه، پاشان شهشهڵانیس بگیت، درێرهی ئه‌وه لێره ده‌خوێنیته‌وه [url=http://www.dangiislam.org/v/content/besh/walam/id/1281/catid/9/] ١٢٨١[/url] .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|