: بسم الله الرحمان الرحيم
به‌ڕێزان سڵاو..
من ددانم ته‌واو نيیه زۆر خوێنى لێ دێت، كاتێ به‌ڕۆژوو ده‌بم زياتر ده‌بێت، ئیتر نازانم له كاتی خه‌ودا خوێن ده‌چێته مه‌عيده‌مه‌وه يان نه‌ء، و به‌مه ڕؤژووه‌كه‌م به‌تاڵ ده‌بێته‌وه يان نه‌ء؟ خودا جه‌زاتان بداته‌وه. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
هه‌تا به‌ئاگا بیت و بتوانیت نابێت بیه‌ڵیت خوێن بچێته‌وه ناو گه‌ده‌ت، به‌ڵام له‌كاتی خه‌ودا ئه‌گه‌ر بشچێته‌وه ناو گه‌ده‌ت زه‌ره‌ری نییه چونكه یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه‌ی كه پێنوسی تاوان و به‌رپرسیاری له‌سه‌ریان كارناكات وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت كه‌سی نووستوه هه‌تا به‌ئاگا دێت" عن ابن عباس عن النبي صلى الله عليه وسلم قال إن الله وضع عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه " رواه إبن ماجة و صححه الألباني،
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|