: السلام علیکم
پاش ڕێز‌و سڵاو
ئایا سودو نیشانه‌کانی (سیواک) چین و چه‌ندن.
خودای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه پیرۆزه وه‌هیوای ته‌ندروستی باشتان بۆ ده‌خوازیم.
وه‌سه‌لام زیاد
سوید : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سووده‌کانی سیواک زۆرن، له ڕووی دینییه‌وه:
خوای گه‌وره ڕازی ده‌کات و پاداشتی زۆره و ده‌م و زمان چالاک و ئاسان ده‌کات له یادی خوا و قورئانخوێندن، سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) و به زۆری به‌کاریهێناوه. خه‌و لاده‌با و له‌ش سووک ده‌کات بۆ عیباده‌ت و نوێژکردن.
له ڕووی دونیاییشه‌وه؛ بۆگه‌نی ده‌م و به‌ڵغه‌م لاده‌بات و پووک و ددان به‌هێز ده‌کات و له هه‌وکردن و کونبوون ده‌یانپارێزێت، به‌کتریای ناو ده‌م و ددانه‌کان ده‌کوژێ، یارمه‌تی هه‌رسکردنی خواردن و ڕه‌وانی و گه‌ده ته‌ندروست ده‌کات. ددان سپی ده‌کاته‌وه و زه‌ردایی سه‌ریان لاده‌بات.
له‌و ماددانه‌ی له‌خۆی گرتووه هه‌روه‌کو زانست ده‌ریخستووه:
مادده‌ی(العفص)؛ دژی بۆگه‌نی و پیسیی لابه‌ره. ڕاگری خوێنبه‌ربوونی پووک و به‌هێزکردنێتی.
ماددی(Sinnigrin)؛ بۆن و تامێکی تیژی هه‌یه، یارمه‌تی له‌ناوبردنی به‌کتریا ده‌دات.
بلووری(سلیکا) و ترشی(کلسیی)؛ بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی ددانه‌کان و لابردنی پیسی و زه‌ردییانه.
هه‌روه‌ها(کلۆرید) که یارمه‌تی سپیبوونه‌وه‌ی ددانه‌کان ده‌دات، مینای ددانیش ده‌پارێزێت له کونبوون.
ڤیتامین(ج) و(میثیل ئه‌مین) که بۆ سارێژبوونه‌وه‌ی برینی پووکه‌کان و گه‌شه‌کردنیان به‌سووده.
ئه‌مانه‌ش زانیاری زیاتر به عه‌ره‌بی [url=http://www.nooran.org/con8/Research/46.htm]ئیعجازی سیواک[/url] و [url=http://www.55a.net/firas/arabic/?page=show_det&id=999]سیواک له نێوانی زانست و دیندا[/url] هه‌روه‌ها [url=http://www.55a.net/firas/arabic/?page=show_det&id=287]سیواک له نێوان ته‌ندروستی و ئیسلامدا[/url] .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|