: بسم الله الرحمان الرحيم
سلاوتان لێ بێت به‌ڕێزان.
به‌ڕێزان من پرسيارێكم هه‌يه خودای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه ان شاءالله.
له مانگی ڕه‌مه‌زانی پيرؤزدا من سكم هه‌بوو، كاتێ سكم بوو به(3) مانگ، (22)ی ڕه‌مه‌زان بوو، سكم دووانه بوو، له‌و كاته‌دا تووشى(نزيف) ێکی تووند بووم، هه‌ر به ڕۆژوو بووم، يه‌كێك له منداڵه‌كان كه‌وت، يه‌كێكيان مايه‌وه، من له ئه‌ڵمانيا ده‌ژیم، دكتوره‌كه‌م موحه‌جه‌به‌يه و موسڵمانه، لێم پرسي وتى به ڕۆژوو به و ڕۆژووه‌كه‌ت مه‌شكێنه، ڕۆژووه‌كه‌ت دروسته، سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بووم و خوێنم هه‌بوو، ئايا ئێوه ده‌ڵێن چى؟ ده‌بێت بيگرمه‌وه یان نه‌ء؟ : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
له‌به‌رئه‌وه‌ی سکه‌که‌ت سێ مانگ بووه، کۆرپه‌کان دروست بوون، له‌سه‌ر بۆچووونی ئیمام ئه‌حمه‌دیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له(٨١) ڕۆژه‌وه کۆرپه دروست ده‌بێت، واته ده‌ست و پێ و سه‌ری جیاده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر وا بوو ئه‌وا ئه‌و خوێنه به هی زه‌یستانی(دم النفاس) داده‌نرێ، بۆیه وه‌کو حوکمی زه‌یستان و ئافره‌تی بێ‌نوێژ(الحائضة) نوێژ و ڕۆژوو و جیماعت لێ قه‌ده‌غه ده‌بێ، هه‌تاوه‌کو خوێنه‌که ته‌واو ده‌بێت، پاش ئه‌وه ئیتر ئه‌و ئه‌رک و مافانه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌مه‌وه؛ له هاتنی ئه‌و خوێنه‌وه ئێوه نه‌ده‌بوو نوێژ و ڕۆژوو بکه‌ن، بۆیه ده‌بێت ته‌نها ئه‌و ڕۆژانه بگریته‌وه که خوێنت هه‌بووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆرپه‌که نه‌گه‌یشتبێته(٨١) ڕۆژ، ئه‌وا خوێنه‌که به نیفاس دانانرێ و نوێژ و ڕۆژووی خۆی به‌رده‌وام ده‌کات.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|