: به‌ڕێزان له مانگى ذوالحجه‌دا موسڵمانان ڕۆژووى(نۆمینه) ده‌گرن. ئایا ئه‌و نۆ ڕۆژه بۆ هه‌موو موسڵمانێك سوننه‌ته یان ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ى له حه‌جن؟ : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
نه‌خیر برای به‌ڕێز، ئه‌و نۆ ڕۆژه بۆ ئه‌وانی تره که حه‌ج نین به تایبه‌تی نۆیه‌م ڕۆژ، واته ڕۆژێک پێشی جه‌ژنی قوربان، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به ڕۆژوو نه‌بووه کاتێک له حه‌ج بووه.
شایه‌نی باسه له‌م ده ڕۆژه‌دا موسوڵمانان بۆیان باشه هه‌رجی ده‌توانن له خێر و چاکه و نوێژی به کۆمه‌ڵ(جماعة) و سوننه‌ت و قورئان خوێندن و کاری باشه هه‌یه بیکه‌ن، چونکه باشترین ده ڕۆژن له ڕۆژه‌کانی خوا، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" ما من أيام العملُ الصالحُ فيها أحب إلى الله من هذه الأيام"، قالوا: يا رسول الله، ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: ولا الجهاد في سبيل الله إلا رجلاً خرج بنفسه وماله، ثم لم يرجع من ذلك بشيء" رواه البخاري.
واته/ هیچ ڕۆژێک نییه له رۆژه‌کان، کرده‌وه‌ی چاکه تێیاندا لای خوا خۆشه‌ویستر بێت له چاو له‌م ڕۆژانه‌دا، وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ته‌نانه‌ت جیهادیش؟! فه‌رمووی: ته‌نانه‌ت جیهادیش مه‌گه‌ر که‌سێک ده‌رچێته ده‌ره‌وه(بۆ جیهاد) به گیانی و ماڵی و پاشان نه‌گه‌ڕێته‌وه به هیچیان(شه‌هید بێت).
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|