: السلام علیكم
برسیارێكم هه‌یه خوا جزاى خێرتان بداته‌وه ( من سویندم خواردووه له سه‌ر شتێك كه نه‌یكه‌م به‌لاَم ئێستا مه‌جبورم ئه‌و شته بكه‌م بۆ نمونه سوێندم خوارد كه سوار سیاره‌ى براكه‌م نه‌بم به‌لاَم ئێستا ده‌وره‌ى سیاقه‌م هه‌یه بێویستم به‌وه‌یه براكه‌م فێرم بكات وه من سوێنده‌كه‌م وا خوارد كه سوارى سیاره‌ى براكه‌م نه‌بم به‌لاَم ئێستا براكه‌م ئه‌و سیاره‌یه‌ى فروشتوه سیاره‌یه‌كى تر‌ى كریوه ئایا سوێنده‌كه‌م ئه‌كه‌وىَ ئه‌كه‌ر سه‌ركه‌وم تكایه ڕێكا جاره‌یه‌كم بكه‌ن : ئه‌گه‌ر سوێنده‌که‌ت له‌و سه‌یاره‌یه خواردووه که ئێستا فرۆشراوه، ئه‌وه بۆ سه‌یاره‌یه‌کی تر سوێنده‌که‌ت ناکه‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نییه‌ت وابووه که سواری سه‌یاره‌ی برات نه‌بیت(هه‌ر سه‌یاره‌یه‌ک بێت) ئه‌وا به‌ڵێ سوێنده‌که‌ت ده‌که‌وێ، ئه‌گه‌ر وایه ده‌بێت که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ت بده‌ی، که‌فاره‌تیش هه‌روه‌ک ئه‌م ئایه‌ته باسی ده‌کات لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ [المائدة:٨٩].
که‌فاره‌ته‌که‌ش یه‌کێک له‌مانه هه‌ڵده‌بژێردرێن:
١/ تێرکردنی (١٠) هه‌ژار له خواردنێکی مامناوه‌ندییانه که ده‌رخواردی ماڵ و منداڵی خۆتی پێ ده‌ده‌ی.
٢/ پۆشته‌کردنی (١٠) هه‌ژار، جلوبه‌رگێکی مامناوه‌ندییانه.
٣/ ئازادکردنی به‌نده‌یه‌ک (ئێستا نه‌ماوه)، هه‌ریه‌کێک له‌م سیانه ئازادیی تێدا هه‌یه، بۆت هه‌یه هه‌رکامێکیان هه‌ڵبژێریت به‌ڵام به‌ڕیز له یه‌که‌مه‌وه بۆ چواره‌م، ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانی ئه‌وا بۆ خاڵی چواره‌م:
٤/ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌توانرا، به‌ڕۆژووبوونی سێ ڕۆژ.
هه‌روه‌ها تۆبه و ئیستیغفار له‌وه‌ی سوێنده‌که‌ت شکاندووه، چونکه سوێندخواردن به خوا گه‌وره‌یه و نابێت خۆمانی له‌سه‌ر ڕابهێنین و ئه‌و کاته‌ش ناچار ده‌بین هه‌ندێکیان بشکێنین!
|