: سڵاو،
پرسیاری یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر به نیازی کچێک بیت دروست قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ی به‌مه‌رجێک که‌سی سێهه‌م له نێواندا بێت حوکمی چییه؟
پرسیاری دووه‌م: ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌رع ڕێیداوه کوێیه له کچه‌که‌دا که ئه‌توانرێت ببینرێت؟ چونکه هه‌ندێ ده‌ڵێن سه‌یرکردنی قاچیشی ڕێگه‌پێدراوه وه‌ک له کتێبه (فقه السنـة) دا نمونه‌یه‌کی باس کردووه؟!
پرسیاری سێیه‌م: خه‌ته‌نه کردنی کچان که ئه‌مڕؤ هه‌رایه‌کی زۆری له‌سه‌ر ئایا حوکمی چییه؟
: به‌ڵێ دروسته قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك خه‌ڵوه(به ته‌نیا له‌گه‌ڵی دانیشیت)ی پێ نه‌كه‌یت، و له شوێنێك نه‌بێت كه‌سی تری لێ نه‌بێت، و كه‌س ئاگای لێتان نه‌بێت.
وه سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ی كه بۆت هه‌یه بیبینیت له‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ته‌وێت پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌یت، به‌كۆی ده‌نگی زانایان بۆت هه‌یه ده‌موو چاوو ده‌ست و قاچه‌كانی ببینیت، و هه‌ندێك له زانایان پێیان وایه كه پیاو بۆی هه‌یه زیاد له‌مانه‌ش ببینێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری بوو له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه. به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر كه‌ده‌فه‌رمویًت"إذا خطب أحدكم امرأة فإن استطاع أن ينظر منها إلى بعض ما يدعوه إلى نكاحها فليفعل. قال : فخطبت جارية من بني سلمة ، فكنت أتخبأ لها حتى رأيت منها ما دعاني إلى نكاحها" رواه أحمد. واته/ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكتان داوای ئافره‌تێكی كرد به مه‌به‌ستی هاوسه‌ر گیری، ئه‌گه‌ر توانی ئه‌و شوێنانه‌ی ببینێت كه وای لێبكه‌ن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، با بیبینێت، وه ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌مان بۆ ده‌گێرِێته‌وه ده‌فه‌رمووێت: داوای ئافره‌تێكم كرد له به‌نی سه‌له‌مه، ده‌چووم خۆم لێ داده‌گرت و مه‌ڵاس ده‌دا، هه‌تا ئه‌و شوێنه‌یم بینی كه وای لێكردم پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌م.
وه ئه‌م ڕایه‌ش ڕِاجیحتره چونكه بینینی ده‌موچاو و ده‌ست و قاچ به‌س نییه بۆ برِیاردان له پرۆسه‌یه‌كی ئاوها گرنگ، بۆیه بینینی پێ‌و پوز و ده‌ست و مه‌چه‌ك هیچ نه‌نگیه‌كی نییه، ئه‌گه‌ر كابرا به‌ینی خۆی و خوا نیه‌تی پاك بێت و مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری بێت.
|