: بۆ خه‌وزڕان چ دوعايه‌ك بكرێ باشه؟ هۆيه‌كه‌ى فیكرى خراپه له هه‌موو شتێ و نه‌تيجه‌ى سه‌رئێشان ده‌بێ؟ : شیفای هه‌موو دڵه‌ڕاوکی و شپرزه‌یی و خه‌وزڕان و نائارامییه‌ک باوه‌ڕه‌ی ڕاسته‌قینه و یادی خوایه به نوێژ و قورئانخوێندن و خوێندنی ویرده‌کانی به‌یانیان و ئێوارن و وه‌ختی خه‌وتن الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ [الرعد : ٢٨].
ئامۆژگاریت ده‌که‌ین به‌وه‌ی یادی خوا زۆر بکه‌ی به تایبه‌تی له‌و ساتانه‌ی بیری خراپت بۆ دێت، ئه‌گه‌ر هۆشی خۆت به زیکری خوا و چاکه‌وه سه‌رقاڵ بکه‌ی ئیتر شه‌یتان ناتوانێت ئه‌و بیر خراپانه‌ت بۆ بهێنێت. فه‌رمووده‌ش هه‌یه تایبه‌ت بۆ خه‌وزڕان، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ" إذا فزع أحدكم في النوم فليقل : أعوذ بكلمات الله التامة ، من غضبه ، وعقابه ، وشر عباده ، ومن همزات الشياطين – أي خطراته التي يخطرها في قلب الإنسان - ، وأن يحضرون ، فإنها لن تضره" حسنه الألباني.
واته/ ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئێوه له خه‌و ڕاپه‌ڕی با بڵێت: په‌نا ده‌گرم به وشه ته‌واو و بێ هه‌ڵه‌کانی خوا(وشه‌کانی خوا هه‌موو ته‌واو و بێ گه‌ردن) له تووڕه‌یی و سزای ئه‌و و له شه‌ڕی به‌نده‌کانی و له خوتخوته و وه‌سوه‌سه و فێڵه‌کانی شه‌یتان که ده‌یخاته دڵی ئاده‌میزاده‌وه، و په‌ناشت پێ ده‌گرم کاتێک ئاماده ده‌بن(نێزیک ده‌بنه‌وه)، ئیتر زیانی پێ ناگه‌یه‌نێت(ئه‌گه‌ر وای وت).
هه‌روه‌ها دایکمان عائیشه-خوای لێ ڕازی بێ-ده‌فه‌رموێكان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا تضور - أي تتلوى وتضج وتتقلب ظهرا لبطن - من الليل قال : لا إله إلا الله الواحد القهار ، رب السماوات والأرض وما بينهما العزيز الغفار" السلسلة الصحيحة.
واته/ کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له جێگادا بتالایه‌ته‌وه(خۆی له‌سه‌ر پشت و سک ده‌خست، خه‌وزڕاو ببوایه) له شه‌ودا، ده‌یفه‌رموو: هیچ په‌رستراوێک نییه شایسته بێت ته‌نها خوای تاک و زاڵ و به‌زێن نه‌بێ، په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌وه‌ش له نێوانیاندایه، زاڵ و نه‌به‌زه و زۆریش لێبورده‌یه.
|