: سلام علیكم: برایانى به‌ڕێز ئایه ئه‌وه ڕاسته كه ئه‌ڵێن له كاتى به ڕۆژوو بووندا له دواى نیوه‌ڕۆوه نابێت ئاو له ده‌مت وه‌ربده ى ؟
: نه‌خێرشتی وا نیه‌ به‌ڵكو ئاو له‌ده‌م وه‌ردان یه‌كێكه‌ له‌ سونه‌ته‌كانی ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن و له‌ هیچ ده‌قێكدا باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ له‌ كاتی رِۆژوودا باش نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت زۆر مبالغه‌ی تێدا نه‌ كرێت و پاشماوه‌ی ئاوه‌كه‌ فرِێ بدرێته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك له‌ زانایان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ گوایه‌ سیواك كردن له‌ پاش نوێژی نیوه‌رِۆوه‌ باش نه‌بێت، ئه‌ویش به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و بۆنه‌ خۆشه‌ی له‌ ده‌می رِۆژۆوان دێت لای ده‌بات، به‌ڵام نه‌یان ڵێكاوه‌ و زۆرینه‌ی زانایان قسه‌كه‌یان رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن به‌كار هێنانی سیواكیش هیچ ئیشكالێكی شه‌رعی نیه‌.