: سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت : به‌ڕێزان پرسیاره‌كه‌ى من ئه‌مه‌یه ،،، ئه‌گه‌ر ئافره‌تى دووگیان نه‌توانێت له مانگى ڕه‌مه‌زاندا به‌روژو بێت ئیتر له‌به‌ر خاترى خۆى بێت یان مناڵه‌كه‌ى وه ئه‌گه‌ر له دواییدا بۆى نه‌گیرایه‌وه له‌به‌ر شیردان ئه‌توانێت ته‌نها كه‌فاره‌ته‌كه‌ى بدات یان هه‌ر ئه‌بێت ڕوژووه‌كان بگرێته‌وه. خواى گه‌وره پاداشتتان بداته‌وه . : وه‌ڵام:ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر بۆیان نیه به رِه‌هایی به‌رِۆژوو نه‌بن به‌ڵكو ده‌بێت به‌رِاپۆرتی پزیشكی باوه‌رِ پێكراو بسه‌لمێت كه رِۆژوه‌كه‌یان زیانی بۆ خۆیان یان سكه‌كه‌یان هه‌یه یان ماندووبونێكی زۆریان بۆ دروست ده‌كات ئه‌و كات ده‌توانن به‌رِۆژوو نه‌بن، وه گه‌ر نا بۆیان نیه ته‌نها له‌به‌ر بوونی سكه‌كه یان شیردان به‌رِۆژوو نه‌بن، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته رِوویدا ئایا چی ده‌كه‌وێته سه‌ریان، دیاره ئه‌م بابه‌ته رای جیاوازی زۆری له‌سه‌ره له نێوان زانایاندا، هه‌ندێك ده‌ڵێن رِۆژووه‌كه‌ش ده‌گرنه‌وه و فدیه‌یش ده‌ده‌ن، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن خۆیان سه‌ر پشكن له‌وه‌ی كه رِۆژووه‌كه ده‌گرنه‌وه یان فدیه ده‌ده‌ن، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر له‌ترسی ته‌ندرووستی خۆیان به‌رِۆژوو نه‌بوون یان خۆیان مناڵه‌كه‌یان ئه‌وه ته‌نها رِۆژووه‌كه ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ته‌نها له ترسی ته‌ندروستی مناڵه‌كه به‌رِۆژوو نه‌بوون ئه‌وه ده‌بێت رِۆژووه‌كه‌ش بگرنه‌وه و كه‌فاره‌تیش بده‌ن.
به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م بۆچوونانه ته‌نها قسه‌یه و هیچ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌سه‌ر نیه، بۆیه رای راجیح ئه‌وه‌یه كه نه‌خێر ناتوانێت ته‌نها كه‌فاره‌ت بدات به‌ڵكوده‌بێت رِۆژوه‌كان بگرێته‌وه و هیچ كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوانه حوكمی نه‌خۆش و موسافیریان هه‌یه، جا هه‌ر كات نه‌خۆشیه‌كه یان نارِه‌حه‌تیه‌كه‌یان له سه‌ر لاچوو، ده‌بێت رِۆژوه‌كه‌یان بگرنه‌وه، وپێویست به‌دانی كه‌فاره‌ت ناكات.
وه ئه‌و كه‌سانه ته‌نها فدیه ده‌ده‌ن كه‌تووشی نه‌خۆشیه‌ك ده‌بن ئومێدی چاك بوونه‌وه‌یان لێ ناكرێت، یان پیرێك كه ئومێدی گه‌نج بوونه‌وه‌ی نیه، ئه‌مانه ناتونن له‌كاتێكی تردا رِۆژوه‌كه بگرنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر كه‌نارِه‌حه‌تیه‌كه‌یان كاتیه و لاده‌چێت.
|