: سڵاوتان لێ بێت: پرسیارێکم هه‌یه ئایانوێژی ته‌راویح نیه‌تی چۆنه و چه‌ند رکعاته وه هه‌روه‌کو (٥) رکعاته‌که ئه‌کرێت؟ دیاره هێشتا زووه بۆ ئه‌م پرسیاره به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیک مانگی ڕه‌مه‌زان پرسیاره‌کان زۆر ده‌بێت و دره‌نگ وه‌ڵام ئه‌درێنه‌وه بۆیه زوو پرسیارم کردووه زۆرسوپاس خواجه‌زاتان باته‌وه. : نوێژی ته‌راویح یاخود نوێژی (قیام) له مانگی ڕه‌مه‌زان، نیه‌ته‌که‌ی هه‌ر به دڵه و هیچ شتێك به زمان ناگوترێت. پێغه‌مبه‌ری خوا ١١ رکاتی کردووه و له خیلافه‌تی ئیمامی عمر تا ٢٣ رکات کرایه. له مه‌زهه‌بی ئیمام ابو حنیفة و شافعي و احمد و قه‌ولێك له مه‌زهه‌بی ئیمام مالك : باشتر وایه ٢٠ رکات بیت، دواییش نوێژی وتر.
|