: سڵاوی خواتان لێ بێت:
ئایا سه‌کسوکه حه‌ڵاڵه یان نا؟ : پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (من تشبه بقوم فهو منهم) صحيح رواه ابو داود وابن حبان، واته/ هه‌ر که‌سێك خۆی به قه‌ومێك بچوێنی، ئه‌وا له‌وانه. سه‌کسوکه دانانیش ته‌قلیدی مۆدێلاتی رۆژئاواییه که‌وا کافره‌کان دایانناوه، واته کرده‌وه‌یه‌کی ناجائیزه. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (خالفوا المشركين . أحفوا الشوارب وأوفوا اللحى) رواه مسلم.
"شیخ الاسلام ابن تیمیة ده‌ڵێت (مخالفة المشرکین مراد شرعي) له کتێبی اقتضا‌ء الصراط المستقیم. واته خودی خۆپێنه‌چواندن به کافران مه‌به‌سته‌کی شه‌رعیه. هه‌روه‌ها بۆ سه‌کسوکه دانان ده‌بێت زۆربه‌ی ڕدێن بتاشیت، ئه‌مه‌ش حه‌رامه به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر و ئیجماعی زانایان."
|