: سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت و درودو ڕحمه‌ت بۆ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)... به‌ڕێزان پرسیاره‌که‌ی من ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه کردنی دایکمه له‌گه‌ڵم که زۆر به توندی هه‌ڵسو که‌وتم له‌گه‌ڵ ده‌کات و دایمه(هه‌میشه) دوعای خراپم لێ ده‌کات، به‌جۆرێک که بیر له دوعاکانی ده‌که‌مه‌وه ئه‌مه‌لی هیچم به‌م دنیایه نامێنێت و ته‌نها ئه‌گریم و له خوا ئه‌پاڕێمه‌وه یارمه‌تیم بدات، به خوا خراپیش نیم له‌گه‌ڵی و دائیمه دوعای خێری بۆ ئه‌که‌م و به‌قه‌ده‌ر چاوم خۆشم ده‌وێت و له هه‌موو شتێکدا یارمه‌تی ئه‌ده‌م، دایکم نوێژیش ئه‌کات و دائیمه‌ش خه‌ریکی تاعه‌ته که‌چی بیر له‌و هه‌موو خه‌مه ناکاته‌وه که من ئه‌یخۆم، من ئه‌وه ئه‌زانم که به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایکماندایه و ئه‌جری دایکیش زۆر گرانه، به‌ڵام نازانم بۆ له نێوان هه‌موو منداڵه‌کانیا بۆ من وایه؟ خێرتان ئه‌گات من چاره‌م چی‌یه و الله ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتم گریانه، زۆر جار پێم ئه‌ڵێت بچۆ خۆت بکووژه، من دڵنیام که ئه‌مه قسه‌ی حه‌ق نیه با دایکیشم ئه‌مرم پێ بکات، به‌ڵام و الله ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شیرینی ئیمانه‌که‌م نه‌بوایه وام ئه‌کرد، إن شا‌ء الله قه‌تئش تووشی فعلی وا نابم،،، تکایه چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزنه‌وه ئایا من گوناح بارم یان نا؟ |