: به‌ڕێزان سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت:
پرسیارێكم هه‌یه ئه‌گه‌ر جوابم بده‌نه‌وه :
ئێمه له خانه‌واده‌یه‌كى 10 نه‌فه‌رین له‌و كاته‌وه كه بیرم دێ ئێمه هه‌میشه موشكیله‌مان هه‌بووه ئێستاش ئه‌و موشكیلانه زۆرتر بووه بابم ژنێكى دیكه‌ى هێناوه و هه‌میشه له ناو ئێمه شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه، كابرایه‌ك گوتى به ئێمه یه‌كێك كه ئێمه ده‌یناسین جادووى له ئێوه كردووه ئه‌ویش له لاى قه‌شه‌یه‌ك جا تا ئێوه مابن هه‌ر موشكیله‌تان ده‌بێت و ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌و كابرایه كه‌یفى به ئێمه نایه‌ت و چه‌ندین جار شه‌ڕى به ئێمه فرۆشتووه و ئه‌گه‌ر ئه‌وها بڕواته پێش خێزانه‌كه‌مان لێك ده‌ترازێت داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م حه‌لى ئه‌و موشكیله‌مان بو بڵێن و كه ئایا عیلاجى ئه‌و جادوویه چیه خواى گه‌وره پاداشتان بداته‌وه ئه‌گه‌ر زوو جوابم بده‌نه‌وه. : موشکیله له هه‌ر ماڵێك مه‌رج نیه هۆیه‌که‌ی جادوو بێت. ڕوو له خوا کردن و جێ به‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی باشترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی موشکیله‌کان. بۆ عیلاجی جادووش، ئه‌وا باشتر وایه بچن بۆ لای مه‌لایه‌کی شاره‌زا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیتان بدات.
|