:
السلام عليكم :
به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستانى ده‌نگى ئیسلام ده‌ست خۆ شیتان لێ ئه‌كه‌م خوا ى گه‌وره سه‌ركه‌وتووتان بكات ته‌مه‌نتا‌ن درێژ بێت بۆ خزمه‌ت كردنى ئیسلام پرسیاره‌كانم ئه‌مانه‌ن :
1- نوێژى ویتر له چى‌یه‌وه هاتووه ماناى ویتر چى‌یه؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رده‌وام نوێژ ى ویتر بكات ئه‌گه‌ر شه‌وێك خه‌به‌رى نه‌بێتههوه ئه‌توانێت بیگێڕێته‌وه؟
2- قنوتى ویتر سوونه‌ته له یه‌ك ركاته‌كه‌یا ؟
3- له ڕه‌مه‌زا‌ن ئه‌گه‌ر ته‌راویح بكه‌یت ئه‌بێت شه‌و نوێژ بكه‌یت، ماناى ته‌راویح چى‌یه؟
4- له نوێژ ى به‌یا‌نیدا قنوت سوونه‌ته ئێسته له‌مزگه‌وته‌كان ئه‌كرێت؟ : ١/ مانای ویتر له زمانی عه‌ره‌بی / تاك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ونوێژ دوو رکات دوو رکاته و دواییش رکاته‌کی تاکه. نوێژی ویتر سوننه‌ته و واجب نیه. ئه‌گه‌ر که‌سێك خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه ئه‌وا گوناهی پێ ناگات، به‌ڵام نا‌توانیت بیگێریته‌وه له دوای کاتی نوێژی به‌یانی.
٢/ به‌ڵێ قنوتی ویتر سوننه‌ته له رکاتی کۆتایی.
٣/ ئه‌و نوێژه‌ی ته‌راویحی پێ ده‌گوترێت هه‌ر شه‌ونوێژه (قیام اللیل).
٤/ئیمامی مالك و الشافعي ده‌ڵێن که‌وا قنوت له نوێژی به‌یانی موسته‌حه‌ببه، وه ئیمامی ابو حنيفة ده‌ڵێت جائیز نیه قنوت کردن له نوێژی به‌یانی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست هاتووه له قنوت کردن ئه‌وه‌یه که‌وا قنوت کردن ته‌نها له ویتر و له کاتی (النوازل)، واته له کاتی ناخۆشی و موسیبه‌ت به‌سه‌ر مسوڵمانان بێت.
|