: به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان...
تکایه وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م زوو بده‌نه‌وه چاوه‌ڕیی به‌ڕیزتانم ؟
...
پرسیار
ئه‌گه‌ر به‌هۆی فه‌حسه‌وه له چوار مانگی‌دا ده‌ربکه‌وێت که منداڵ نوخسانه ئه‌گه‌ر له‌بار ببریت ئایا تاوانبار ده‌بم له‌کاتێکدا من هه‌ر خۆم و مێرده‌که‌مم که‌س نیه هاوکاریم بکات ئه‌گه‌ر خوانه‌کرده نوخسان بوو چاره‌م چیه ..
خوای گه‌وره پاداشتتان بداته‌وه : سه‌ره‌تا حه‌ز ده‌كه‌ین جه‌نابت ئه‌وه بزانیت كه ئه‌م جۆره بابه‌ت و فه‌حسانه زۆر جار هه‌ڵه‌ی تێ ده‌كه‌وێت و زۆر جێی متمانه نیه و مرۆڤی باوه‌رِدار پێویسته متمانه‌ی به‌رِه‌حمی خوا زۆر بێت و نه‌خۆشی و له‌ش ساغی ته‌نها به‌ده‌ستی په‌روه‌ردگاره و هیچ كارێكی بێ حیكمه‌ت نیه، و له هه‌موو حاڵێكدا ئێمه پێویسته شوكرانه بژێر و ئارام گر بین له ئاست فه‌رمانه‌كانیدا.
و سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌یشت به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه تاوانبار ده‌بیت، و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه مناڵ له پاش چل رِۆژی له‌بار ببرێت، چونكه پاش چل رِۆژ رِۆح ده‌كرێت به‌به‌ریدا، وهه‌ندێك له‌زانایان كوشتنی منالً له‌و ته‌مه‌نه‌دا به قه‌تڵی عه‌مد له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن هه‌ر كه‌س بیكوژێت پێی ده‌كوژرێته‌وه.
وه‌هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه كه ده‌كرێت مناڵی تێدا له بار ببرێت له‌وانه ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه هیچ هیوای ژیانی نه‌بێت وبه‌رِاپۆرتی پزیشكی كه چه‌ند پزیشكێكی خاوه‌ن متمانه‌ی شاره‌زا له بواری خۆیاندا ئیمزای بكه‌ن و بڵێن كه ئه‌م مناڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌زیندووی له دایك نابێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی سكی دایكی ناژی، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بۆ پێنج خوله‌كیش هیوای ژیانی هه‌بێت له دونیا كه‌س بۆی نیه له‌ناوی ببات. وه‌یان ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی دایكی دروست كات، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌كرێت له ناو ببرێت. كه‌ئه‌م حاڵه‌ته‌یان له رِۆژگاری ئه‌مرِۆدا ده‌گمه‌نه و ده‌كرێت به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه مناڵه‌كه له دایكی جیا بكرێته‌وه و ژیانی هه‌ردووكیان رِزگار بكرێت.
وه‌پێویسته ئه‌وه بزانین كه‌مناڵ له پاش ئه‌وه‌ی كه رِۆح ده‌كرێت به‌به‌ریدا وه‌كو مرۆڤی زیندوو وایه، ئێستا ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان هه‌بێت توشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده بو بێت و هیوای چاك بوونه‌وه‌شی نه‌بێت ئایا ده‌كرێت بیكوژین له به‌ر ئه‌وه‌ی كه نوقستان بووه و هیوای چاك بوونه‌وه‌ی نه‌ماوه و له ئازار و نارِه‌حه‌تیه‌كی زۆردایه، به دڵنییایه‌وه نه‌خێر و هه‌ر كه‌س ئه‌و كاره بكات به قاتل ئه‌ژمار ده‌كرێت و پێی ده‌كوژرێته‌وه.
ماوه ئه‌وه بزانین كه ئایا مناڵ له ته‌مه‌نی چه‌نددا رِۆح ده‌كرێت به‌به‌ریدا، ده‌قه شه‌رعیه‌كان و زۆرینه‌ی زانایانی سه‌رده‌م و زانستی تازه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه مناڵ له پاش ته‌مه‌نی چل رِۆژیدا رِۆح ده‌كرێت به به‌ریدا
|