: به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان من سکم هه‌یه له‌ئه‌وروپا ده‌ژیم ته‌ندروستیم زۆر خراپه ..ناتوانم نوێژه‌کانم به باشی ئه‌نجام بده‌م ئایا ده‌توانم قه‌سر و جمعی بکه‌م ...
خوای گه‌وره پاداشتتان بداته‌وه ....
: سه‌باره‌ت به كورت كردنه‌وه‌ی نوێژ (قصر) نه‌خێر نا‌توانیت نوێژه‌كانت كورت بكه‌یته‌وه، چونكه كورت كردنه‌وه‌ی نوێژ ته‌نها له‌حاڵه‌تی سه‌فه‌ر یان ترس‌دا ده‌بێت و جه‌نابیشت هیچ كام له‌م دوو پاساوه‌ت نییه، كه‌واته نا‌توانیت نوێژه‌كانت كورت بكه‌یته‌وه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ده‌توانیت كۆیان بكه‌یته‌وه (جمع) به‌ڵێ ده‌توانیت ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیت ناته‌واو بێت و نه‌توانیت هه‌موو نوێژێك له‌كاتی خۆیدا بكه‌یت و زۆر به‌نوێژه‌كان نارِه‌حه‌ت بیت ده‌توانیت نوێژی نیوه‌رِۆ و عه‌سر پێكه‌وه بكه‌یت، وه نوێژی شێوان و خه‌وتنانیش پێكه‌وه بكه‌یت، ئیتر خۆت سه‌ر پشكیت له‌وه‌ی كه ئایا عه‌سر پێش ده‌خه‌یت بۆ لای نیوه‌رِۆ یان نیوه‌رِۆ دوا ده‌خه‌یت بۆ لای عه‌سر به‌ڵام چوار رِكات چوار ركات نوێژه‌كان ده‌كه‌یت و كورتیان ناكه‌یته‌وه، وه بۆ نوێژی شێوان و عیشاش به‌هه‌مان شێوه رِكعاته‌كان به ته‌واوی ده‌كه‌یت شێوان سیان وعیشایش چوار و له كاتی هه‌ر كامیاندا بیكه‌یت درووسته. به‌ڵام بۆ نوێژی به‌یانی هه‌ر ده‌بێت له‌كاتی خۆیدا بكرێت، ئه‌مه تا ئه‌و كاته‌ی باری ته‌ندروستیت باش ده‌بێت، وپاشان هه‌ر نوێژێك له كاتی ئاسایی خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌یت. |