: سلام علیکم.
به‌ڕێزان پرسیاره‌که‌ی من له‌باره‌ی طلاقه. ئه‌گه‌ر مه‌حکه‌مه‌یه‌کی ئه‌وروپا طه‌ڵاقی ئافره‌تێک بخات ئایه به شه‌رعیش ئه‌که‌وێت ئه‌و طلاقه،هه‌رچه‌نه پیاوه‌که له‌به‌ر چه‌ن هۆیه‌کی مه‌سڵه‌حه‌تی خۆی بڵێ ته‌ڵاقی نایه‌م و ژنی خۆمه له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لێی ناپرسێته‌وه. له‌ڕوی شه‌رعه‌وه ڕێگا چاره چییه بۆ ئه‌و ئافره‌ته، خوای گه‌وره جه‌زای خێرتان باته‌وه. : سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌وه بكۆڵینه‌وه كه ئایا داوای جیابوونه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام داوایه‌كی رِه‌وایه یان نا، ئه‌گه‌ر رِه‌وا بوو وه له ناچاریدا بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی زوڵمی لێ ده‌كات، یان مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ناكات، ئه‌وه باشتر وایه و مادام هاوسه‌ره‌كه‌یشی موسوڵمانه، داواكه‌یان به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ یه‌كێك له‌و سه‌نته‌ره ئیسلامیانه‌ی كه له‌و ووڵاته‌دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌توایان بۆ بده‌ن و كێشه‌كه‌یان بۆ یه‌كلا بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌بوو یان هه‌بوو به‌ڵام ئافره‌ته‌كه له‌رِێی ئه‌وانه‌وه نه‌ی ده‌اتوانی مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌وا بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌رێكی تری نه‌بێت بچێته به‌رده‌م یه‌كێك له‌و دادگا مه‌ده‌نیانه و ماف جیابوونه‌وه به‌ده‌ست بێنێت به‌ڵام وه‌كو ووتمان به‌مه‌رجێك حوكمی ئه‌و مه‌حكه‌مه‌یه پێچه‌وانه‌ی حوكمی شه‌رع نه‌بێت وه‌ئیللا جیابوونه‌وه‌كه دروست نیه، بۆیه پێش وه‌خت باشتر وایه لای سه‌نته‌ریكی ئیسلامی، یان لیژنه‌یه‌كی فه‌توا، یان زانایه‌كی موسولًمان، حوكمی كێشه‌كه‌یان وه‌ربگرن و پاشان بۆ جێگیر كردنی مافه‌كان وداكۆكی لێ كردنیان، ده‌كرێت له‌به‌ر ده‌م دادگادا حوكمی گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیه‌كه‌یان یه‌ك لا بكه‌نه‌وه.
|