: سلام علیكم: برایانى به‌ڕێز ئایا له كاتى خوێندنه‌وه ى قورئاندا ئه‌توانى قاچ رابكێشى ?خواى گه‌وره جه‌زاتان بداته‌وه.
: له‌كاتی خوێندنی قورئاندا پێویسته‌ مرۆڤ به‌ جوانترین شێوه‌ و به‌ رِێز و حورمه‌تێكی زۆره‌وه‌ له‌ حزوری قورئاندا دابنیشێت، و باشترین شێوه‌كانی قوئان خوێندن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ كاتێك هه‌ڵبژێرێت بۆ قورئان خوێندن كه‌ باری ده‌روونی ئارامه‌ و شوێنێكی ئارام هه‌ڵبژێرێت بۆ قورئان خوێندن و رِووه‌ و قیبله‌ دابنیشێت به‌جوانترین شێوه‌كانی دانیشتن، ده‌ست نوێژی هه‌بێت، جل و به‌رگێكی بۆن خۆش وپاك له‌ به‌ر كات، بۆ ئافره‌ت باشتر وایه‌ كه‌ له‌كاتی خوێندنیدا باڵا پۆش بێت، وه‌ده‌بێت به‌ زوبان به‌ دڵ و به‌ هزری له‌گه‌ڵ قورئان خوێندنه‌كه‌یدا بێت، و ئه‌وه‌ش بێنێته‌ وه‌ یادی خۆی كه‌ ئه‌مه‌ كۆتا په‌رِتووكی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ ئاده‌میزاد و ووشه‌كانی ناوی فه‌رمووده‌ی خوای كاربه‌جێن، جگه‌ له‌م په‌رِتووكه‌ هیچ په‌رِتووكێكی تر هاوشێوه‌ی نیه‌ له‌ قه‌در و فه‌زڵ دا، وبه‌هۆی ئه‌و قورئانه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ رِه‌زامه‌ندی په‌روه‌دگار، نابێت مرۆڤ له‌ كاتی قورئان خوێندندا خۆی خه‌ریك كات به‌ هیچ شتێكی تره‌وه‌ وه‌ك نان خواردن، یان سه‌یری تلفزیۆن كردن، یان گوێگرتن له‌خه‌ڵكی تر یان له‌ رِادیۆ جگه‌ له‌ قورئان خوێندن نه‌بێت، و ده‌بێت په‌له‌ نه‌كات له‌ خوێندنیدا و به‌ته‌جویده‌وه‌ بیخوێنێت، و هه‌موو پیتێك مافی خۆی پێبدات، و به‌ ووردی گوێ بۆ حوكم و ماناكانی شل بكات، هه‌وڵ بدات رِۆژانه‌ زیاتر پابه‌ندی خۆی به‌ فه‌رمانه‌كانیه‌وه‌ زیاد بكات، ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ باشترین شێوه‌ی قورئان خوێندن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێك كاتدا مرۆڤ بۆی نه‌ده‌گونجا كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ قورئان خوێنێت جا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ بێت یان هه‌ر عوزرێكی تره‌وه‌ بێت، ئه‌وه‌ بۆی هه‌یه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ بۆی ده‌گونجێت بیخوێنێت، و سه‌باره‌ت به‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌ به‌ڵێ بۆی هه‌ی له‌كاتی خوێندنیدا قاچ درێژ بكات و ته‌نانه‌ت بۆی به‌ پاڵ كه‌وتنیشه‌وه‌ بیخوێنێت و إنشاء الله تاوان بار نابێت، به‌ڵام له‌ هه‌موو كاتێكدا نابێت شێوازی خوێندنه‌كه‌ی بچێته‌ خانه‌ی بێ رِێزیه‌وه‌ چونكه‌ په‌نا به‌خوا له‌وانه‌یه‌ مرۆڤ له‌ چوار چێوه‌ی باوه‌رِ بباته‌ ده‌روه‌ وپێی كافر بێت.