: سلام علیكم: برایانى به‌ڕێز من دایك و باوكێكم هه‌یه ته‌مه‌نیان زۆره و
وه نه‌خوێنه‌واریشن من ئه‌مه‌وێت له مانگى ره‌مه‌زاندا خه‌تمى قورئانیان بۆ بكه م ئایا تا چه‌ند دروسته ؟ وه ئایا چ نیه‌تێك بهێنم ؟ وه به خۆیان بڵێم؟
یان نه‌یلێم؟ وه ئایا خێرى خوێندنه‌وه‌كه بۆ خۆم ده‌نوسرێ؟ خواى گه‌وره
دامه‌زراوتان بكات له‌سه‌ر ئه‌م دینه داواى لێبوردنیش ئه‌كه‌م بۆ زۆرى پرسیاره‌كانم به‌ڵام هه‌مویان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بوو دووبا‌ره بمبورن و ان شا‌ء الله خواى گه‌وره له ئێمه ش و ئێوه ش ببورێ. : به‌ڵێ بۆت هه‌یه خه‌تمی قورئانیان بۆ بكه‌یت، وخێرێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ جه‌نابت و بۆ ئه‌وانیش، وما فێكی شه‌رعی باوك و دایكه له سه‌ر مناڵه‌كانیان كه چ له ژیاندا بن یان له دوای وه‌فاتیان دوعای خێریان بۆ بكات و له چاكه و خێر بێ به‌شیان نه‌كات، و پێویست به نیه‌تێكی تایبه‌تی ناكات كه له سه‌ره‌تای قورئان خوێندنه‌كه‌دا بوترێت، و پێویستیش ناكات كه پێیان بوترێت، مه‌گه‌ر بۆ دڵخۆش كردنیان بێت بۆ ئه‌وه بێت كه ئه‌وانیش له‌دوعای خێری خۆیان بێ به‌شت نه‌كه‌ن، و به‌ڵێ خێری خوێندنه‌كه‌ی بۆ جه‌نابت ده‌نوسرێت وبگره به‌زیادیشه‌وه، چونكه تۆ جگه له پاداشتی قورئان خوێندنه‌كه پاداشتی چاكه‌كردنیشت له‌گه‌ڵ باوك و دایكت بۆ ده‌نوسرێت و خوا نموونه‌تان زیاد بكات. |