: سلام علیکم : ئایه بۆیاغ کردنی نینۆک بۆ ئافره‌تان به‌چ جۆریک جاهزه نوێژی لێ دێت....هیوادارم به زوترین کات وه‌ڵامم بده‌نه‌وه خوا جزای خێرتان بداته‌وه. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌گه‌ربۆیاغ كردنی نینۆك به‌و بۆیاغانه بێت كه بارستاییه‌ك له سه‌ر نینۆكه‌كه دروست ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌مرِۆ له‌بازارِدا و له‌ناو ئافره‌تاندا باون ئه‌وه ده‌كرێت نوێژی پێوه بكرێت وكاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر خودی نوێژكردنه‌كه نیه.
به‌ڵام له‌كاتی ده‌ست نوێژ گرتن كێشه دروست ده‌كات، چونكه ئه‌و جۆره بۆیاغانه نایه‌ڵن ئاو به‌ر نینۆكه‌كان بكه‌ون، بۆیه پێویسته دوای ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن له نینۆك بدرێت، و هه‌روه‌ها پێویستیشه بۆ هه‌موو ده‌ست نوێژ تازه‌كردنه‌وه‌یك لا ببرێت، ئه‌گینا ده‌ستنوێژه‌كه درووست نابێت، و له‌هه‌مان كاتدا نوێژه‌كه‌ش دروست نابێت.
وه ئه‌گه‌ر جۆری بۆیاغه‌كه بارستایی نه‌بوو وه‌ك رِه‌نگی مه‌ره‌كه‌ب یان رِه‌نگی توێكڵی هه‌نار یان گوێز یان هه‌ر رِه‌نگێكی تر له‌م بابه‌تانه كه له قژ یان له قاچ یان له ده‌ست یان له‌نینۆك بدرێن وبارستاییان نه‌بێت ته‌نها رِه‌نگ بێت، ئه‌وه هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه له‌سه‌ر نوێژ نه له‌سه‌ر ده‌ستنوێژ نابێت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|