: برایان سڵاوی یه‌زدانتان لێبێت پرسیارێکم هه یه. ئه‌گه‌ر که‌سێک خانویه‌ک به پاره‌ی حه‌رام دروست بکات واتا به ئیشی ڕه‌ش،پاره‌ی گۆشتی به‌رازوبیره.ئایا ئه‌گه‌ر وازی له ئیشه‌که‌ی هێنا پاشه ڕۆژ کرێی ئه‌و خانووه‌ی وه‌ری ئه‌گرێت حه‌ڵاڵ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر خێری لێ بکات یان هه‌ر به حه‌رامی ئه‌مێنێته وه بۆ خۆی و ژن و منداڵی. به تێپه‌ڕ بوونی کات حه‌رام حه‌ڵاڵ ئه‌بێت. : نه‌خێرهیچ كات به تێپه‌رِ بوونی كات حه‌رام حه‌ڵاڵ نابێت و حه‌رام هه‌ر حه‌رامه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری تر هه‌یه بۆ حه‌رام ئه‌ویش به‌وه‌ی مرۆڤ واز له‌و حه‌رامه بێنێت كه له سه‌ری بووه و ته‌وبه بكات و له نێوان خۆی و خواد به‌ڵێن بدات كه نه‌گرِێته‌وه سه‌ری و خوای گه‌وره‌ش واده‌ی لێ‌خۆش بوونی به‌و كه‌سانه داوه كه رِاستگۆیانه ته‌وبه ده‌كه‌ن و ناگه‌رِێنه‌وه سه‌ر حه‌رام.
وه به‌نیسبه‌ت پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابت خانووه‌كه ماده‌م حه‌قی خه‌ڵكی تری پێوه نیه و حه‌رامیه‌كه‌ی ته‌نها به‌ینی خۆی خوایه ئه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ی پێویسته ته‌وبه‌یه‌كی ته‌واو بكات، وئومێده‌وارین له قاپی رِه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار كه‌لێی خۆش بێت و داهاتی خانووه‌كه‌یشی و خانووه‌كه‌ش إن شا‌ء الله كێشه‌ی نیه و به‌ڵام با هه‌رچی له ده‌ستی دێت درێغی له خێر‌و چاكه و به‌خشین له رِێی خوادا نه‌كات |