: سلاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت .
من پرسیارێکم هه‌یه له‌باره‌ی ره‌مه‌زانی پیرۆزی ئه‌م ساله ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ژین وه رژۆ لای ئێمه زۆر دریژه سه‌عات٤٠١٥بانگی به‌یانیان وه ١٩٠٤٨بانگی مه‌غربه وه ئێمه‌ش رۆژانه ٩ سه‌عات کار ده‌که‌ین زۆر ده‌ترسم توانا‌مان نه‌بێ چاره‌مان چیه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته توانا‌مان نه‌بو.. زۆر سووپاستان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر وه‌لامان بد‌ه‌نه‌وه : رِۆژوی رِه‌مه‌زان واجبێكی شه‌رعیه و كاته‌كه‌یشی په‌یوه‌سته به‌مانگی رِه‌مه‌زانه‌وه، و پێویسته له سه‌ر هه‌موو مرۆڤێكی موسوڵمانی عاقڵی بالغ له هه‌ر شوێنیك بێت له‌م مانگه‌دا به رِۆژوو بێت، وه‌سه‌باره‌ت به‌درێژی رِۆژ یان كورتی به‌و رِێژه‌یه‌ی جه‌نابت باست كردوه نابێته پاساو بۆ به‌رِۆژوو نه‌بوون.
وه‌سه‌باره‌ت به‌كاره‌كه‌یشتان پێویسته ئه‌گه‌ر كار بكاته سه‌ر رِۆژوه‌كه‌تان وازی لێبێنن له‌م مانگه‌دا یان كاتێكی كه‌متر كار بكه‌ن، به‌ڵام بۆتان نیه واز له رِۆژووه‌كه بێنن له‌به‌ر كاره‌كه‌تان. ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن ئه‌ویش ئه‌گه‌ر زۆر موحتاج بن و ئه‌گه‌ر رِۆژێك ئه‌و كاره نه‌كه‌ن هیچتان نه‌بێت بیخۆن پێتانه‌وه دیار بێت، وه‌گه‌ر نا نه‌خێر بۆتان نیه به‌رِۆژوو نه‌بن. |