: بسم الله الرحمن الرحیم
سلاوی خودای گه‌وره له هه‌موو لایه‌ك به‌ڕێزان پرسیارێكم هه‌یه له به‌ڕێزتان من ره‌مه‌زانی پار حامیله بووم حاڵم زۆر خراپ بوو به‌ڵام هه‌ر به‌ڕۆژو ده‌بووم چونكه ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوش نه بوومایه هه‌رهیچم پێ نه‌ده‌خورا به دكتوره‌كه‌شم ووت ووتی ئه‌گه‌ر ده‌توانی به‌ڕۆژو بیت به ڕۆژو به ئه‌گه‌ر نا به ڕۆژو مه‌به چونكه من سكم دووانه بوو ده‌یووت ده‌بێت هه ردووكیان ته غزیه بن ده‌بێت هه‌ر نان باش بخۆیت به‌ڵام هه‌ر نه‌م ده‌توانی ته‌نانه‌ت ده‌رما‌نه‌كان كه پێی ده‌دام به‌زۆر ده‌مخوارد ئنجا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه:
من ڕۆژی چواره‌م له دوای بانگی به‌یانی زۆر ڕشامه‌وه ئتر ڕۆژوه‌كه‌م شكاند هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجه‌م چووم بۆ لای دكتور وام زانی سونه‌رم بۆ ده‌كا‌ت له داوینه‌وه به‌ڕۆژو نه‌بووم كه‌چی سونه‌ری بۆ نه‌كردم هه‌روا ڕۆژوه‌كه‌م ڕۆیشت ئیتر له بیست و دووی ره‌مه‌زا‌ندا یه‌كێك له منداله كانم كه‌وت توشی نه‌زیفێكی زۆر هاتم به‌ڵام ڕۆژوه‌كه‌م نه‌شكاند هه‌ر به‌ڕۆژوو بووم دوای دوو ڕۆژ له خه‌سته‌خانه خه وتم 3 ڕۆژ به ڕۆژوو نه‌بووم دوای ئه‌وه كه ده‌رچووم خونێكی ره‌نگ تۆخ یان كاڵم هه‌بوو به‌ڵام زۆر كه‌م بوو وه‌ هه‌ر به‌ڕۆژوو ده‌بووم كاتێ له جه‌نابتانم پرسی ووتان نه‌ده بوو به‌ڕۆژو بوویتایه چونكه منداڵ له دوای 90 ڕۆژه‌وه له بار بچێت ئه وخوێنه به نیفاس داده نرێت و من منداڵه‌كه‌م له دوای 3 مانگه‌وه له بار چوو وه‌ هه‌ره‌وها منداڵه‌كه‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌ تاوه نموی نه‌كرد بوو واته یه‌كێكیان گه‌وره ببوو ئه‌وی تریان گه‌وره نه‌ببوو له به‌رئه‌وه له‌بارم چوو واته ئه‌وه‌ی له‌بار چوو وه‌ك خۆی مابووه‌وه واته نه‌ببوو به 3مانگ. به‌هه‌موویه‌وه 7 ڕۆژم له ره‌مه‌زان خوارد و دوای گرتمه‌وه ئایا كارێكی راستم كردووه یا‌ن ده‌بێت فیدیه‌ی له‌گه‌ڵ بده‌م و گوناهبارم له‌سه‌رئه‌و ڕۆژانه كه به‌ڕۆژو نه‌بوم . زۆر سووپاس بۆ وه‌‌ڵام.
: به‌ڵێ كارێكی رِاستت كردووه‌ كه‌ گرتوه‌ته‌وه‌ و پێویست به‌ فیدیه‌ ناكات، وه‌ به‌گرتنه‌وه‌ی رِۆژووه‌كان فه‌رزه‌كه‌ت وه‌ گوناهبار نابیت به‌ نه‌گرتنی رِۆژووی ئه‌و رِۆژانه‌ی كه‌باست كردوون له‌ كاتی نه‌خۆشیه‌كه‌تدا