: سلام عليكم
ئايا جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه؟ : به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
جگه‌ره‌کێشان حوکمی ده‌که‌وێته به‌ر پیسه‌کان و ئه‌و شتانه‌ی که زیانیان هه‌یه بۆ ئاده‌میزاد، خوای گه‌وره‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئاده‌میزاده‌کان هه‌رچی شتێک پیس و زیانبه‌خش بێت حه‌رامی کردووه، هه‌روه‌ک خۆی (جل وعلا) پێغه‌مبه‌رێکی بۆ ناردووین هه‌تاوه‌کو فه‌رمانمان پێ‌بکات به چاکه و ڕێگریمان بکات له خراپه و شته پاکه‌کان له‌سه‌رمان حه‌ڵاڵ بکات و پیس و به‌زیانه‌کان حه‌رامبکات له‌سه‌رمان، يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ [الأعراف: 157].
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يسألونك ماذا أحل له‌م قل أحل لكم الطيبات [المائدة: 4] واته/ ئه‌ی موحه‌ممه‌د پرسیارت لێده‌که‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که جییان بۆ حه‌ڵاڵ کراوه؟ پێیان بڵێ که هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی پاک و به‌سوودن بۆیان حه‌ڵاڵ کراوه.. که‌واته به‌ده‌ر له پاکه‌کان لێمان حه‌رامه‌و نابێت لێیان نزیک بینه‌وه..
جگه‌ره پیسیی و زیانی زۆره، له‌وانه؛ ماڵت ده‌سووتێنێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی خوای گه‌وره پێیداوی به‌جگه‌ره‌کێشان ده‌یسووتێنیت، زیانی هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌ش، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌نه‌ویسته و ده‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر چاوگه پزیشکییه‌کان، ئاده‌میزاد له‌رزۆک و هه‌ڵوه‌شاو ده‌کات، وای لێده‌کات ئیراده‌ی که‌مبێته‌وه، چونکه په‌نا بۆ جگه‌ره‌یه‌ک ده‌بات کاتێک له‌شی داوای ده‌کات. ده‌وروپشتی بێزارده‌کات، هه‌ڕه‌شه‌ی مردنی ئاده‌میزاد ده‌کات.
هه‌موو ئه‌مانه‌و هی تریش وای کردووه که له‌ئیسلامدا حه‌رام بێت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
-----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام. |