: سلاوی خوای گه وره تان لێبێت به رێزانم
پرسیارێکم هه یه ئه گه ر جوابم بده نه وه سوپاستان ئه که م.....
کاتێک ئینسان له گه ل خێزانی خۆی جووت بوو ئه توانێ(کۆندۆم) به کاربێنێ ؟ هیچ نا شه رعیه کی تیا یه ؟ خوای گه وره لێتان رازی بێت (انشاءالله) : به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
کۆندۆم؛ به‌و پێكهاتووه لاستیکییه ده‌وترێت که له‌به‌ری ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو ده‌کرێت له‌کاتی جووتبوونی پیاو و خێزانه‌که‌ی له‌به‌ر ڕێگرتن له تووشبوون به‌نه‌خۆشیییه‌ک له‌یه‌کێکیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تر یاخود ڕێگرتن له منداڵبوون.
به‌کارهێنانی کۆندۆم ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆیه بێت، ئه‌وا جائیزه و به‌ڵام به‌ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ش..
1/ زیانێکی بۆ ئافره‌ته‌که تێدا نه‌بێت، لابردنی زیانێک و په‌یدابوونی زیانێکی تر! پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" لا ضرر ولا ضرار" رواه حمد وصححه الألباني.. واته/ نه‌زیانت لێبکه‌وێت و نه‌زیانیش به‌خه‌ڵکی بگه‌یه‌نیت..
2/ به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت.. نه‌وه نانه‌وه له‌مافی هه‌ردوولایه و له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ژیان دروستکردنیشه(النکاح)، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رلایه‌کیان داخوازی بکات نابێت ئه‌وه‌ی تر لاری لێ بکات..
3/ پێویستییه‌ک داخوازی ئه‌وه بکات، وه‌ک به‌رگرتن له‌نه‌خۆشی یان ماندووبوونی دایکه‌که له منداڵبوونی له‌دواییه‌کی زۆر..
4/ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ڕێگرتن بوو له‌منداڵبوون ئه‌وا بۆ هه‌میشه‌یی نه‌بێت، چونکه ڕێگرتن به‌هه‌میشه‌یی له منداڵ نانه‌وه حه‌رامه..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی کاتییه ئه‌وا جائیزه، ئه‌ویش له‌به‌ر جائیزبوونی ڕێگرتن له سکپڕبوون به‌شێوه‌یه‌کی کاتی که‌پێی ده‌وترێت(العزل).. به‌ڵگه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌وه فه‌رمووده‌که‌ی جابره خوا لێی ڕازی بێت که ده‌فه‌رموێت" كنا نعزل على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم والقرآن ينزل" رواه البخاري ومسلم. واته/ ئێمه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) په‌ناگیریمان ده‌کرد له منداڵبوون و قورئانیس ده‌هاته خوار(مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که جائیزه، چونکه ئه‌گه‌ر ناجائیز بووائه ئه‌وا چۆن خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) حه‌رامیان نه‌ده‌کرد).. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان خوا لێیان ڕازی بێت زیاتر به ڕێگرتن له نه‌گه‌یشتنی ئاوه‌که‌یان(مني) بۆ منداڵانی(الرحم) خێزانه‌کانیان به‌ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامی خۆیان(الذکر) ده‌کرد له‌کاتی قیچقه‌کردنی ئاوه‌که‌یان..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|