: ئازیزان ئه م پرسیاره م هه یه که به رای من ئه مه پرسیاری زۆر له موسلمانانه. پرسیار. له کاتی جوت بوندا بۆ پیاو هه یه رێگر بێت له نه بونی منداڵ؟ زیاتر پرسیاره که ی من په یوه سته به پیاکردنی مه طاطی پلاستیکی به ئه ندامی نێرینه ی پیاو دا.ئه م مه طاطه ده بێته رێگر له چونی توخمی پیاو بۆ ناو زاووزێی ئافره ت : به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ڕێگرتن له منداڵبوون ئه‌گه‌ر به‌هه‌میشه‌یی نه‌بێت جائیزه، ئیتر به‌هه‌ر ڕێگه و هۆکارێک بێت که زیانی نه‌بێت بۆ هیج لایه‌ک و ئیسلام حه‌رامی نه‌کردبێت..
هه‌رچه‌نده منداڵ زۆرکردن و نه‌وه نانه‌وه‌ی خۆر مایه‌ی خێری گه‌وره‌یه و بۆ ئیسلام و مرۆڤایه‌تی و ژیان و پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی قیامه‌ت شانازی به‌زۆری ئوممه‌ته‌که‌وه‌ی ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه فه‌رموویه‌تی: "ئافره‌تانێک بخوازن که خۆشتان بوێن و منداڵیشیان زۆر ببێت، چونکه من له قیامه‌تدا شانازی به‌زۆریتان ده‌که‌م"..
ئه‌وه‌ش هه‌ڵبه‌ته بۆ که‌سێک که بتوانێت مافی منداڵه‌کانی بدات و به جوانی په‌روه‌رده‌یان بکات، هه‌تا له دواڕۆژدا ببنه خێر و فه‌ڕڕ بۆ میلله‌ت و ئایین و ده‌وروبه‌ره‌که‌یان..
به‌ڵام ڕێگرتن له منداڵبوون ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێ هۆی شه‌رعی بوو ئه‌وا مۆڵه‌تی تێدایه، وه‌ک بۆ نمونه: خۆ ته‌رخانکردن بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کان ئه‌وانه‌ی که پێشتر خوا پێی به‌خشیوین..
یان بارگرانییه‌ک(هه‌ژاریی) و قه‌رزاری که واده‌کات بایه‌خی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کانیان که‌م بکاته‌وه..
نه‌خۆشییه‌ک له هه‌رلایه‌کیان، خوێندن و خه‌ریکبوون به بازرگانی و هاتووچۆی زۆره‌وه..
به‌بێ هیچ هۆکارێک و ته‌نها ماوه‌یه‌ک پشوودان و ڕاگرتنی منداڵ..
سه‌باره‌ت به به‌کار‌هێنانی کۆندۆمیش، ده‌توانی سه‌یرێکی ئه‌و وه‌ڵامه بکه‌ی: http://www.dangiislam.org/v/content/besh/walam/id/457/catid/12/
خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|